نوێترین زانیاری لەسەر دەستگیركردنی تۆمەتباری كوشتنی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ

هێلینی تەمەن 19 ساڵ و ئاوارەی 16 ساڵ، قوربانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، تا ئێستا باوکی ئەو دوو کچە دەستگیرنەکراوە کە لە چەمچەماڵ بە کوژراوی دۆزرانەوە، وتیشی: پۆلیس و ئاسایش هیچ سەرەداوێکیان نیە، بەڵام لە رێگەی کەسوکارییەوە داوایان لەو پیاوە کردووە خۆی رادەست بکات.
ڕەمەك ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە SNNی راگەیاند: هەر لە یەكەم ساتی ئاشكرابوونی ئەو تاوانە نەخوازراوەی بەرامبەر بەو دوو خوشكە كرا لە سنورەكەماندا هەموو هەوڵەكانمان خستوەتە گەڕ بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەری ئەو تاوانە، كە تا ئێستا تەنها باوكیان تۆمەتبارە بە كوشتنی كچەكان هاوكات كەسوكاری كچەكان هاتونەتە لامان و ئەوەیان دووپاتكردوەتەوە كە دژی ئەنجامدانی وەها تاوانێكن کە لە لایەن باوكیانەوە ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە رێگەی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و پەیوەندییە ئیدارییەكانمانەوە لە هەوڵی ئەوەداین باوكی ئەو دوو كچە بدۆزینەوە و ڕووبەڕووی دادگای بكەینەوە یاخود خۆی رادەستی یاسا بكات، بۆ ئەو مەبەستەش كەسوكارەكەی بەڵێنیان داوە كە لە هەرشوێنێك باوكی ئەو دووكچە ببینن رادەستی بكەن، بۆیە چاوەڕێ دەكەین ئەو تۆمەتبارە خۆی ڕادەستی یاسا بكات.
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی تا ئێستا یەكلابووەتەوە ئەوەیە كە ئەو دوو كچە سكاڵایان لەسەر باوكیان تۆماركردووە بۆ ماوەیەكیش چوونەتە شێڵتەرێكی داڵدەدان لە سلێمانی، بەڵام دواتر باوكی كچەكان بەڵێننامەی داوە بە دادوەر كە كچەكانی بپارێزێت بەڵام راستگۆ نەبووە لە بەڵێنەكەی، بۆیە رۆژانە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش چاودێری دۆخەكە دەكەن و تائێستاش نازانین ئەو تۆمەتبارە لە چ شوێنێك خۆی حەشارداوە.
وتەكانی قایمقامی چەمچەماڵ لەكاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو دوو كچی تەمەن 17 ساڵ و 19 ساڵ لە گوندی برایم ئاغای ناوچەی شوان كوژران و تەرمەكانیان شاردرابوونەوە، لەدوای پشكنین و توێكاری بۆ تەرمەكان كەسوكاریان ئامادەنەبوون وەریبگرنەوە، بۆیە لەلایەن ئیدارەی چەمچەماڵەوە و هاووڵاتییانەوە بەخاكسپێردرانەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









