هۆكاری زۆربوونی گیانلەدەستدان و تووشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی ئاشكرا كرا

نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی ئاشكرایكرد زۆربوونی تێكەڵاویی و پابەند نەبوون بەڕێنماییە تەندروستییەكان و بەكارنەهێنانی دەمامك هۆکاری سەرەكین بۆ زیاد بوونی ڕێژەی مردن و تووشبوون بە كۆرۆنا.
د. ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: جێگەی داخە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە هاووڵاتییانی سلێمانی بە بێ گوێدانە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و بەكارهێنانی دەمامك، ڕوو لە شوێنە قەرەباڵغەكان دەكەن کە هەر ئەمەش وایكردووە ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕۆژانە ڕوو لە زیاد بوون بكات و تەنها دوێنێ 12 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستدا وە و 41 حاڵەتی نوێش تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بەرەو وەرزی سەرما دەچین و ساڵانەش لەم كاتانەدا پەتای وەرزیی بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئەمساڵ ئەگەر هاووڵاتییان هەروا گوێ بەڕێنماییە تەندروستییەكان نەدەن و ئەو پەتایەش بڵاو ببێتەوە، ئەوا هێندەی دیكە ژمارەی تووشبوون ڕوو لە زیاد بوون دەكات و باری سەرشانی ئێمەش قورس تر دەكات، چونكە نیشانەكانی پەتای وەرزیی لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ڕادەیەك لەیەكەوە نزیكن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان لە نەخۆشخانەكەماندا تۆمارنەكراوە، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی كە گوێ بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان نەدەین، چونكە سروشتی ئەم ڤایرۆسە بە جۆرێكە ئەگەر ئەمڕۆش كەسێك تووش بووبێت لەدوای هەفتەیەك نیشانەكانی بەتەواوەتی بەدەردەكەون، بۆیە دەبێت هاوڵاتیان هەمیشە لەو حاڵەتەدا بن كە خۆپارێزی بکەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









