لە هەولێر سواڵكردن و پارە پەیداكردن بە منداڵان بووەتە دیاردە

دیاردەی دەرۆزە کردن لە شەقامەکان
SNN- بڕیار محەمەد
سواڵكردن و پارە پەیداكردن بە منداڵان بووەتە دیاردە و قایمقامیەتی شارەکەش دەڵێت: “هەڵمەتەكانیان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەس و باندانەی خەریكی سواڵكردنن بەردەوامیی هەیە و رۆژانەش دەستگیر دەكرێن” .
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان رەخنەی لە شێوازی مامەڵەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر هەیە، كە لە كاتی دەستگیركردنی ئەو منداڵانەدا هەڵسوكەوتی نەگونجاویان لەگەڵ دەكرێت و بە پێشێلكاری مافەكانی منداڵ ناوی دەبات.
سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت “بە نووسراوی فەرمی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و پارێزگاكانی دیكەشمان ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە”.
عەمۆدی زێدان خەڵكی باشووری عێراقە و تەمەنی 12 ساڵانە، ماوەی چەندین ساڵە هاتوونەتە یەكێك لە قەزاكانی سنووری پارێزگای هەولێر و وەكو خۆی باسی دەكات رۆژانە بۆ پەیداكردنی پارە دێتە نێو بازاڕی هەولێر و خەریكی سواڵكردنە و دەڵێت “رۆژی وا هەیە لە ترسی
پۆلیس خۆمان دەشارینەوە تا دەستگیرمان نەكەن و رۆژی واش هەیە ئیش دەكەین و رۆژی وا هەیە 5 هەزار تا 20 هەزارمان دەستدەكەوێت .
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بەSNNی رایگەیاند: “لە راستیدا كێشەكە ئەوەیە ئەوانەی سواڵدەکەن منداڵ بەكاردەهێنن، ئەمەش كێشەی گەورەی بۆ ئێمە دروستكردووە، چونكە ناتوانین منداڵی بچوك دەستگیر بكەین ئەمەش هۆكاری سەرەكییە بۆ ئەوەی
ەتوانین كۆنترۆڵی دیاردەكە بكەین، بەڵام هەڵمەتەكانی ئێمەش بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە بەردەوامیی هەیە و لە ماوەی رابردووش چەندین كەس و باندمان دەستگیر كردووە” .
ئەستێرە عەزیز، چالاکوانی بواری منداڵان وتی: “بوونی ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە هەرێمی كوردستان، هاوكات زیادبوونی رێژەی لێكترازانی خێزان وایانكردووە كە بەشێكی منداڵی ئەو خێزانانە لەسەر شەقامەكاندا كار بكەن و ەنانەت بۆ مەبەستی سواڵكردن و پارە پەیداكردن بەكار دەهێندرێن”.
وتی: “ئەمە جێگای نیگەرانی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤە و داوا دەكەن لایەنە پەیوەندیدارەكان بە رێگە و شێوازی دروست چارەسەری ئەو كێشەیە بكەن”.
دیاردەی سواڵكردن بە منداڵان لەسەر شەقامەكان، وێڕای بێزاركردنی هاووڵاتیان هاوكات پێچەوانەی یاسا و مافەكانی مرۆڤە، بەڵام شێوازی مامەڵە كردن لەكاتی دەستگیركردنی ئەو منداڵانە بەوتەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان شێوازێكی نەگەنجاوە و پێشێلكردنی مافەكانی منداڵە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









