حکومەتی عێراق سێیەم فڕۆکەی بۆ هاوکاریکردنی سودان رەوانە کرد

لافاوەکەی سودان
SNN
لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ سێیەم فڕۆکە لە عێراقەوە رەوانەی لێقەوماوانی لافاو و بارانەکەی سودان کرد، کە ماوەیەکە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.
فڕۆکەکە 12 تەن هاوکاری پزیشکی و خۆراک و کەلوپەلی دیکەی تێدایە، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەڵێت: “لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕە گەنمێکی باشیش رەوانەی خەرتوم دەکرێت”.
رۆژی 12ی ئەم مانگەش حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتی: “بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق فڕۆکەیەکی سەربازیی لە جۆری C130 لە بنکەی ئاسمانیی محەمەد عەلا فڕیوە و وەفدێکی رەسمیش هاوڕێیەتیی دەکات کە 12 تەن هاوکاری پزیشکیی پێبوو”.
سەرەتای ئەم مانگە بەهۆی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری نیل، لافاو لە زۆرینەی پارێزگاکانی سودان دروستبووە و بەهۆی ئەوەشەوە باری لەناکاو بۆ ماوەی سێ مانگ راگەیەندراوە.
ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگریی سودان باری لەناکاوی بۆ ماوەی سێ مانگ لە سەرانسەری سودان راگەیاند و وڵاتەکەی بە ناوچەی کارەساتی سروشتی دانا.
لافاوەکە لە 16 پارێزگای سودان دروستبووە و تا ئێستا نزیکەی 100هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە و 46ی دیکەش بریندار بوون، جگە لە ئاوارەبوونی زیاتر لە 500 هەزار کەس و وێرانبوونی زیاتر لە 100 هەزار خانوو.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








