گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

رۆژنامە ئیتاڵیەکان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو.
کۆرێری دیلۆ سپۆرت:
- ئەنگێلا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا بەڵێ بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا لە 15ی ئایار دەکات و ئێستا کاتی ئەوەیە لە ئیتاڵیاش بڕیاری لەسەر بدرێت و بەم نزیکانە کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە دەکرێت.
- یاریزانانی خولی ئیتاڵیا بۆ دوو بەرە دابەش دەبن و ترسی ئەوەیان هەیە خولەکە دەستپێبکاتەوە و مەترسی نوێ سەرهەڵبدات سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
- یانەی ناپۆلی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامداو هیچ یاریزانێکی هەڵگری ئەو ڤایرۆسە نەبوو.

تۆتۆ سپۆرت:
- چاکبوویەوە.
- لە کۆتایداو دوای 46 رۆژ، دیبالا کۆتایی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هێناو هەریەکە لە ماتیۆدی و خدێرەش گەڕانەوە بۆ شاری تۆرینۆ.
- لە بازاڕی گواستنەوە یۆڤانتۆس پلان بۆ هێنانی کییزای یاریزانی یانەی فیۆرنتینا دادەنێت .
- پاراتیچی بەڕێوەبەری یانەی یۆڤانتۆس فشار لەسەر ئارسری یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەکات و ئەگەری گۆڕینەوەش بە پیانیچ هەیە.
- خولی ئەڵمانیا بەسەر هەمواندا سەردەکەوێت و دەستپێدەکاتەوە.

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:
- دیبالا چاکدەبێتەوە و ئامادەیە بۆ ئامادەکارییەکانی یانەی یۆڤانتۆس.
- ئەڵمانیا خولی وڵاتەکە دەستپێدەکاتەوە و لە ئیتاڵیاش بە شوێنی گەڕانەوە دەگەڕێت.
- زەلاتان بۆ یانەی ئەیسی میلان دەگەڕێتەوە و لەوانەیە لە 14ی ئایار یانەکە بە جیا دەست بە مەشق و راهێنان بکاتەوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









