قاچاغچییەک بۆ SNN قسەیکردووە، شەپۆلێکی گەورەی کۆچکردنی هاووڵاتییان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەستیپێکردووە

ژمارەیەک کۆچبەر لە ناو ئاودا
SNN- محەمەد مستەفا
لەگەڵ کرانەوەی فڕۆکەخانە و دەروازەکانی زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا کە بەهۆی رێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرابوون، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی ئیدارەی ڕاپەڕین و هەرێمی کوردستان و بە تایبەت چینی گەنجان لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە رێگەی قاچاغ، لەم بارەیەشەوە کەسێک کە کاری رێکخستنی کۆچکردنی هاووڵاتییانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بە ناوی (ئـ ، ب) و هەزاران هاووڵاتی ئیدارەی ڕاپەڕین و هەرێمی کوردستانی گەیاندۆتە وڵاتانی ئەوروپا وەڵامی چەند پرسیارێکی SNN دەداتەوە .
ئایا راستە لێشاوی کۆچی هاووڵاتییان بۆ ئەوروپا دەستیپێکردۆتەوە، رێژەکە زۆرە یاخود کەم؟
(ئـ ، ب) : بەڵێ راستە، لەگەڵ کرانەوەی سنوورەکانی وڵاتانی ئەوروپی لە ئێستادا لێشاوی کۆچی هاووڵاتییان لە ئیدارەی ڕاپەڕین و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە کە دەتوانرێت بوترێت هاوشێوەی لێشاوەکەی ساڵی 2015 یە، رۆژانە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی پەیوەندی پێوە دەکەن و دەیانەوێت کۆچ بکەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا .
کێن ئەوانەی دەیانەوێت کۆچ بکەن؟
(ئـ ، ب) : زۆرینەیان گەنجانن کە بەشێکی زۆریان بێکارن بەتەواوی بێ هیوا بوون لە دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان، هاوکات خێزانێکی زۆریش هەن دەیانەوێت هەموویان پێکەوە کۆچ بکەن و هەروەها مامۆستا و پزیشک و کەسانی پلەداری سەربازی و مووچەخۆری زۆریش هەن .
ئەوانەی دەیانەوێت کۆچ بکەن زیاتر بۆ کام وڵات کۆچ دەکەن؟
(ئـ ، ب) : بەڕێژەی 95% کۆچ دەکەن بۆ بەریتانیا و 5% بۆ وڵاتانی تری ئەوروپا وەک ئەڵمانیا و نەرویج و ئیتاڵیا دەچن، ئەوانەی دەچنە ئەڵمانیا و نەرویج و ئیتاڵیا زیاتر مەبەستیانە لە ماوەیەکی زوودا (پاسپۆرت)ی ئەو وڵاتانە وەربگرن .
تێچووی هەر کەسێک بۆ گەیشتن بە بەریتانیا چەندە؟
(ئـ ، ب) : بەڕێگای قاچاغ بۆ هەر کەسێک 15 هەزار دۆلاری پێویستە و بەڕێگای فەرمی و بێ کێشه نرخەکەی نزیکەی 30 هەزار دۆلارە بۆ هەر کەسێک .
بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا کانە زۆرترین رێگا بەکاردەهێنرێت، رێگای ئاویی یاخود وشکانی؟
(ئـ ، ب) : زۆرترین کۆچی هاووڵاتییان لە هەرێمەوە بۆ وڵاتی تورکیایە لەوێشەوە بۆ ئیتاڵیا و دواتر فەڕەنسا ئینجا بۆ بەریتانیا، زۆرین رێگاش کە لێوەی دەڕۆن، رێگای ئاوییە.
ئایا کەسانی خاوەن پارەش کۆچ دەکەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا؟
(ئـ ، ب) : بەڵێ زۆر جار کەسی دەوڵەمەند و پارەدار هاتۆتە لام تا بە رێگەی فەرمی کۆچ بکات بۆ وڵاتانی ئەوروپا و باسی لەوەکردووە کە ئەو بڕە پارەیەکی هەیە و دەیەوێت لە وڵاتێکی ئەوروپی کار بەو پارەیە بکات و دڵی نەهاتووە بەو پارەیە لە هەرێم کارێک بکات، چونکە بە وتەی خۆیان کوردستان لە رووی سیاسی ئابوورییەوە دۆخی جێگیر نییە و ئەگەر زۆرە زیانیان بەر بکەوێت .
وەک کەسێکی بە ئەزموون لە رێگای هەندەران، ئامۆژگاریت بۆ ئەو هاووڵاتییانە چییە کە دەیانەوێت کۆچ بکەن؟
(ئـ ، ب) : بەر لە هەر شتێک پێویستە هاووڵاتییان دڵنیا ببنەوە کە لە رێگەی کێ و کام قاچاغچی کۆچ دەکەن، چونکە دەبێت ئەو کەسە جێگەی متمانە بێت، کە بە داخەوە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو لەلایەن قاچاغچییەکانەوە پارەیەکی خەیاڵی ئەو کەسانە خوراوە کە ویستویانە کۆچ بکەن و نەگەیشتوونەتە جێگای مەبەست و هەزاران هاووڵاتی کورد بەهۆی بێ بەڵێنی قاچاغچییەکانەوە گیانیانلەدەستداوە، بۆیە دەبێت هاووڵاتییان زۆر ئاگاداری ئەو خاڵە بن کە لە رێگەی کێوە کۆچ دەکەن .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









