سودمەندبووانی گەرەكی 8 حەسارۆك 17 ساڵە لە چاوەڕوانی چوونی خزمەتگوزارین بۆ گەرەكەكەیان

SNN- بڕیار محەمەد
دوای ئەوەی لە ساڵی 2003وە حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 16 هەزار پارچە زەویی بەسەر چین و توێژەكانی هەولێر دابەشكرد لە كەرتی 8 حەسارۆك لە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، بەڵام لەو كاتەوە تاوەك و ئێستا ئەو گەرەكە هیچ خزمەتگوزاریەكەی بۆ نەچووە ماوەیەكیشە رێگا نادرێت بە دروستكردنی خانوو.
عەزیر عوسمان، یەكێك لەخاوەن زەویەكانی 8 حەسارۆك بە SNNی راگەیاند: ئێمە 17 ساڵە چاوەڕوانین زەویەكانی هەشتی حەسارۆك خزمەتگوزاریی بۆ بچێت، تاوەكو خانووی لەسەر دروستبكەین، بەڵام حكومەت بەبیانووی قەیرانی دارایی و شەری داعش و ئێستاش دۆخی كۆرۆنا، هێنانی خزمەتگوزاریی پشتگوێ خستووە.
وتیشی :”حكومەت نەخۆی خزمەتگوزاریی دەهێنێت، نە ڕێگەش دەدات ڕێكبكەوین لەگەڵ بەڵێندەرەكان یان وەبەرهێنەرەكان بۆ هێنانی خزمەتگوزاریی بۆ گەڕەكەكەمان، وەك خاوەن زەوی ئامادەین هەر كەسەو بڕی هەزار دۆلار بدەین بۆ هێنانی خزمەتگوزاریی، كە كۆی هەموو پارەكە دەكاتە 16 ملیۆن دۆلار، داواكارین حكومەت ڕێگە بدات خۆمان ڕێككەوتن لەگەڵ بەڵێندەران بكەین”.
شایەنی باسە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ نوێنەری خاوەن زەویەكانی 8 حەسارۆك بەهۆی كەمتەرخەمی و نەگەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکان گردبوونەوەیان لەبەردەم داواكاری گشتی لە شاری هەولێر ئەنجامدا و سكاڵایان لەسەر سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرد.
لای خۆشیەوە عەبدلواحید سەرۆكی شاروانی هەولێر بە SNNی راگەیاند ئێمە لەگەڵ خاوەن زەویەكان دانیشتووین و ئێستادا ئەو پرسە لەژێر دیراسەکردندایەوە تاوەكو رێگا چارەكیش نەدۆیزنەوە نازانین چۆن و بەچ شێوەیەك خزمەتگوزاریەكان دەگەیەنیە ئەو سنورە.
گەڕەكی 8ی حەسارۆك دەكەوێتە رۆژھەڵاتی شاری ھەولێر و لە ساڵی 2003دا، 16 ھەزار و 350 پارچە زەوی لە گەڕەكی 8ی حەسارۆك دابەشکرا سەر ھاووڵاتییان و تا ئێستا خزمەتگوزاری پێویست بۆ ئەو شوێنە دابین نەكراوە، لەرابردووشدا چەندین جار بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە، دانیشتووانی پڕۆژە جیاجیاكانی نیشتەجێبوون، گردبوونەوەیان ئەنجامداوە.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









