تاهیر عەبدوڵا رهتیدهكاتهوه راكان جبورى لهڕێگهى فڕۆكهخانهى سلێمانییهوه چووبێته دهرهوه

فڕۆكهخانهى نێودهوڵهتى سلێمانى | فۆتۆ: Anadolu Ajansı
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای بڵاوبوونەوەی بڕیاری قەدەغەكردنی گەشتكردن لە پارێزگاری كەركوك بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی ئهو پارێزگاره گهشتى دهرهوهى وڵاتى كرد، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە پارێزگاری كەركوك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە رۆیشتبێته دەرەوەی عێراق.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “تا ئێستا لەلایەن دامەزراوە حكومییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیشەوە هیچ نووسراوێكی فەرمیمان بەدەستنەگەیشتووە لەبارەی رێگریكردن لە قەدەغەكردنی گەشتكردنی پارێزگاری كەركوك، هەركات نووسراوێكی لەو شێوەیەمان بەدەست بگات بێگومان لە لایەن ئاسایشی ناو فڕۆكەخانەوە جێبەجێ دەكرێت”.
له بارهى ئهو دهنگۆیانهى كه باس لهوهدهكهن لهڕێگهى فڕۆكهخانهى نێودهوڵهتى سلێمانییهوه گهشتى كردبێت بۆ دهرهوهى وڵات، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وتیشى: “تا ئێستا هیچ زانیارییەكمان بەدەستنەگەیشتووە كە ڕاكان جبوری، پارێزگاری كەركوك به وهكالهت هاتبێتە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لێرەوە گەشتی دەرەوەی عێراقی كردبێت، هەركاتێكیش فەرمانی قەدەغەكردنی گەشتكردنی ناوبراومان بەدەستبگات و ناوبراو بێتە فڕۆكەخانەی سلێمانی رێگەی گەشتكردنی پێنادەین به هیچ شێوهیهك”.
لەدوێنێوە بەپێی نووسراوێکی دەستەی دەستپاکی عێراق بەتۆمەتی تێوەگلان لەدۆسیەی دروستکردنی ژمارەیەک قوتابخانە لە کەرکوک، فەرمانی قەدەغەکردنی گەشت بۆ راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک و ژمارەیەک فەرمانبەری پەروەردەی کەرکوک دەرچووه.
بەپێی زانیارییەکانی SNN كه له پارێزگاى كهركوك دهستیكهوتوون، “راکان جبوری گەشتی وڵاتی قەتەری کردووە و بڕیاریشە لەو وڵاتەوە سەردانی تورکیا بکات”، هاوكات تاوەکو ئێستا فەرمانی قەدەغەی گەشتکردن لە پارێزگاری کەرکوک و ئەو ژمارە فەرمانبەرەی پەروەردە كه له گهندهڵییهوه تێوهگلاون نەگەیشتووەتە لایەنە ئەمنییەکانی کەرکوک و راکان جبوری پێش بڵاوبونەوەی بڕیارەکە گەشتی کردووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









