كه‌شناسى: به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت

هاووڵاتییه‌ك ئاو به رووخساریدا ده‌كات به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوه | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – بڕیار محەمەد
وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیه‌نێت: تاوەكو كۆتایی هەفتەی داهاتوو پله‌كانی گەرمان لە نێوان 40 بۆ 42 پلەى سه‌دیدا ده‌بن، ده‌شڵێت: لە كۆتایییەكانی هەفتەی داهاتوودا پلەكانی گەرمان بە شێوهیەكەی بەرچاو دادەبەزن”.
بژار ئەكرەم، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “تاوه‌كو كۆتایی هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەمشێوەیهی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رزبوونه‌وه، دواتر پلەكانی گەرما بە شێوه‌یەكی بهرەچاو دادەبەزن و بەمەش كۆتایی به وەزری گەرما دێت و دەكەوینە وەزریی پایز”.
وتیشی: “لە ماوەی ئەو هەشت رۆژەى پلەكانی گەرما بەم شێوەیهى ئێستا لە نێوان 40 بۆ 41 پلە دەبن، دواتر پلەكانی گەرمان بە شێوه‌یەكی زۆر دادەبەزن، وەرزی پایز دەستپێدەكات”.
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌گه‌رى هه‌یه پلەكانی گەرمان لە نێوان 35 بۆ 38 پلەدا بن له‌دواى كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوودا”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









