ده‌قى دانپێدانانى تۆمه‌تبارى كوشتنى خێزانه كورده‌كه‌ى به‌غدا

تۆمه‌تبار مەهدی حوسێن ناسر مەتەر | فۆتۆ: دژه‌تیرۆرى كوردستان
SNN
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه یه‌كێك له تۆمه‌تبارانى كه‌یسى كوشتنى خێزانه كورده‌كه‌ى به‌غدا ده‌ستگیر كرا كه دانى به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و ده‌ڵێت: به‌هۆى قه‌رزارییه‌وه ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامداوه.
له دانپێدانانه‌كه‌یدا تۆمه‌تبار مەهدی حوسێن ناسر مەتەر ئاشكرایده‌كات: “پێش چوار ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پیش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسه‌ره‌كه‌شى هاتەوه، من شۆک بووم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم”.
دەقی راگەیێندرا و دانپێدانانی تۆمەتبارەکە:
دواى ئه‌وه‌ى زانیاریمان ده‌ستكه‌وت كه ئه‌و بكوژه‌ى شەوی 14ى ئه‌یلول، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى به‌شێوه‌یه‌كى زۆر دڕندانه كوشتووه كه خێزانه‌كه له دایک و باوک و کچێک‌یان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى له هه‌ولێر حه‌شارداوه، دواى به‌شوێنداچوون و چاودێرى توانیمان شوێنى ناوبراو بدۆزینه‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر ده‌ستگیر بكرێت و دواى لێكۆڵینه‌وه ناوبراو دانى به تاوانه‌كه‌ى نا كه ئه‌مه‌ش ده‌قى دانپێدانانه‌كه‌یه‌تى:
ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبووی ساڵی ،1984 دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبیه، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە – پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی رووسیا.
پێش چوار ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پیش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسه‌ره‌كه‌شى هاتەوه، من شۆک بووم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدا ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی 10 هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسه‌یه‌کم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چه‌قۆ و مۆبایله‌كانم لەوێ فڕێ‌دا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









