كوێستان محه‌مه‌د: هیوادارم سزاى له‌سێداره‌دان له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ نه‌كرێت

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: 40 سزادراو له زیندانى چاكسازى گه‌ورانى شارى سلێمانى تووشى كۆرۆنا بوون، ده‌شڵێت: هیوادارم سزاى له‌سێداره‌دان له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ نه‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌دواى كۆتایی هاتنى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كه به‌شدارى تێدا كرد كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى سازكرد و رایگه‌یاند: “ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان راپۆرتێكی زۆر باشیان لەبارەی چاكسازیەكان ئامادەكردبوو كە تێیدا پێشنیاری زۆر باش و تێبینی وردی تێدابوو كە دەكرێت ئێمە لە ئایندەدا بەهەند وەریبگرین و كاریان لەسەر بكەین، لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا داوامان كرد لیژنەی تایبەتمەند لەگەڵمان بن بۆ جێبەجێكردنی پێشنیار و خاڵەكانی ناو راپۆرتەكە”.
وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمهڵاتى هه‌رێم باسى له دۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ناو چاكسازییه‌كانیشدا كرد و وتى: ” 40 سزادراو لە سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە، لە ژنان و منداڵان كەس تووش نەبووە، لە هەولێر چوار حاڵەت هەبوون لە چاكسازی گەوران و ژنان ئه‌وانیش چاكبوونەتەوە، لە دهۆك هیچ حاڵه‌تێك لە چاكسازییەكان نەبوون، به‌ڵام یەك پاسەوانی چاكسازی ژنان و منداڵان بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كردووه”.
له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى سزاى له‌سێداره‌دان له هه‌رێمى كوردستان كوێستان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو :”هیوادارم سزای لەسێدارەدان جێبەجێ نەكرێت، بەڵام پرسی یاسایی پەیوەندی بە ئەنجوومەنی دادوەرییه‌وه هەیە”.
سەبارەت بە هەموواری بڕیاری لێبوردنی گشتی وه‌زیرى كار باسی لەوەشكرد: “یەكێك لە پێشنیارەكان لە راپۆرتەكە خراوەتەڕوو بڕیارى لێبوردنى گشتى بووه، بەڵام ئەوە بەرپرسیارییهتى نێوان ئێمە و پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەریە پرۆژەیاسا ئامادە بكەین”.
لەبارەی سزادراوەكانی پارێزگاكانی تری عێراق كە لەهەرێم دەستگیركراون بە ماددەى تیرۆر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بە بڕیاری سەرۆكی حكومەت لیژنەیەكی باڵا دروستكراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، لیژنەكە پێشنیاریان كردووە ئەو كەسانەی زیندانی كراون بە ماددەی تیرۆر و خەڵكی پارێزگاكانی تری عێراقن بگوازرێنەوە بۆ شوێنى خۆیان و له ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری سەرۆكی حكومەتین”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









