خزمێكى خێزانه كورده‌كه‌ى به‌غدا زانیارى نه‌بیستراو بۆ SNN ئاشكرا ده‌كات

ئه‌و خێزانه كورده‌ى كه له به‌غدا كوژران | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه دژه‌تیرۆرى كوردستان دانپێدانانى تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى كوشتنى ئه‌و خێزانه سێ كه‌سییه‌ى بڵاوكرده‌وه كه شه‌وى رابردوو له به‌غدا كوژران، خزمێكى نزیكى ئه‌و خێزانه‌ش ده‌ڵێت: “ماڵى خاڵم به‌نیازبوون بۆ هه‌میشه بگه‌ڕێنه‌وه سلێمانى”.
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له گه‌ڕه‌كى مه‌نسور خێزانێكى كورد كه له سێ كه‌س پێكهاتوون به‌ناوى: دارا ڕه‌ئوف كه باوكه‌كه‌یه، عالیە نەجمی كه دایكه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ كچه تاقانه‌كه‌یان كه پیشه‌ى پزیشكى ده‌رمانسازه به‌ناوى شیلان له شوقه‌كه‌ى خۆیاندا به‌شێوه‌یه‌كى دڕاندانه كوژران، تاوانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له سه‌ر ئاستى میدیا ده‌نگدانه‌وه‌ى دروستكرد، ئه‌مشه‌ویش تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى تاوانه‌كه به‌ناوى مەهدی حوسێن ناسر مەتەر كه لە دایکبووی ساڵی 1984، له شارى هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا و دانى به تاوانه‌كه‌یدا نا.
ئاشان بابان، خوشكه‌زاى دارا ڕه‌ئوف له‌باره‌ى چیرۆكى كوژرانى خێزانه‌كه‌ى خاڵییه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “تووشى شۆكبووین كاتێك ئه‌وه‌مان بیست كه خاڵ و خاڵۆژن و شیلانى ته‌مه‌ن 23 ساڵى كچى خاڵم له‌نێو ماڵه‌كه‌یاندا كوژراون”.
وتیشى: “تاوانباره‌كه خاڵم و خاڵۆژنمى به چه‌قۆ كوشتووه، به‌ڵام شیلان له‌لایه‌ن تاوانباره‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و پاشان خنكێنراوه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ده‌ستدرێژى كرابێته سه‌ر شیلان یان ئه‌ندامى جه‌سته‌یان بڕدرابێته‌وه، ئاشنا بابان ئاشكرایكرد: “ئه‌و جۆره هه‌واڵ و زانیارییانه دروون له راستییه‌وه هیچ یه‌كێكیان پارچه‌ى جه‌سته‌یان لێنه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا شیلان پێش خنكاندنى ئازاریان داوه شوێنى ئازاردان به جه‌سته‌یه‌وه دیاربووه”.
ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى كه ده‌ستگیركراوه باس له‌وه‌ده‌كات پاره‌ى ئه‌و خێزانه‌ى بردووه له‌و باره‌یه‌وه ئاشنا بابان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ماڵى خاڵم سه‌رقاڵى خۆكۆكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بوون بۆ سلێمانى، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به‌شێك له ماڵ و موڵكى فرۆشتووه، هه‌ربۆیه تۆمه‌تباره‌كه ته‌نیا پاره‌نا به‌ڵكو ئاڵتونێكى زۆریشى بردووه پاش تاوانه‌كه”.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ى گوایه، ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كه كه‌سوكارى خۆیان بوون و له ماڵیان میوان بوون، ئاشنا بابان وتى:” ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستییه‌وه، ئه‌و كه‌سه ته‌نیا ناسیاوێكى دوورى ماڵى خاڵم بووه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









