
غەسالەی سەر رووبار
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
به ئاماده‌بوونى دوو لیژنه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئیداره‌ى گه‌رمیان له پێناو پاراستنى ژینگه‌ى رووبار‌ى سیروان چه‌ند بڕیارێكى نوێى له‌باره‌ى كارگه‌كانى چه‌ولم له‌سه‌ر رووباره‌كه ده‌كران و له‌مه‌ودوا مۆڵه‌ت نادرێت به دانانى كارگه‌ى نوێ له‌سه‌ر رووباره‌كه.
كه‌ریم عه‌لى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی ڕووباری سیروان و رێكخستنه‌وه‌ی كاری كارگه‌كانى سەر ڕووباره‌كه وەکو دوو لیژنه‌ی ەردوو لیژنەی پیشەسازی و ووزە و ژینگە و تەندروستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەوەکالەت و بەشێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکەدا كۆبوینەوە و بە وردی باسی گرنگی رووباری سیروان و پاراستنی ژینگەی ڕووبارەکە کرا کە بەشێک لە ژینگەکەی لەلایەن غەسالەکانەوە تێکدراوەو پێشێلی چەندین یاسای بەرکار کراوە.
وتیشى، “هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودی ئەو پێداویستیانەش خرانه‌ڕوو کە ئەو ڕووبارە دابینی دەکات بۆ ناوچەکە و وەک کەرەستەی بیناسازی بەکاردەهێنرێن بەتایبەت چەو لم و دروستكردنى بلۆك كه به‌هۆیه‌وه به نرخێكى هه‌رزانتر له ناوچه‌كانى دیكه له گه‌رمیان به‌رده‌ستن”.
كه‌ریم عه‌لى راشیگه‌یاند: دواى گفتۆگۆى لایه‌نه‌كان بڕیاردرا به پابه‌ندكردنی كارگه‌كانى سه‌ر ڕووبارى سیروان له سنوری شاری كه‌لار به دانانی كهساره و به‌كارهێنانی 75 له‌سه‌دى پاشماوه‌ی كاره‌كانیان سه‌ره به‌رد “جهرمود”. هه‌روه‌ها 25 له سه‌دی تێكه‌ڵه بۆ ماوه‌ی سالێك بۆ كاره‌كانیان و مۆڵه‌ت نه‌دان به كارگه‌ی نوێی چه‌ولم له‌سه‌ر ڕووباری سیروان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌مه‌وداو رێگه‌پێدانی دانانی كارگه‌ی نوێ له چه‌مه وه‌رزییه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی چاكردن و پاراستنی ژینگه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌دواداچوون بۆ كاری غهسالهكان ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كۆبونه‌وه‌ی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ زیاتر رێكخستنه‌وه‌ی كاری ئه‌و كارگانه.
به‌هۆى بڕینه‌وه‌ى دار‌و تێكدانى ژینگه‌ى ڕووبارى سیروان و ڕێڕه‌وى ئاوه‌كه‌ى، ماوه‌ى مانگێكه له سنوورى گه‌رمیان چالاكوانان هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ لابردنى كارگه‌كانى چه‌ولم له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









