وردەکاری دزینی زیاتر لە دوو ملیار دینار لەلایەن كارمەندی بانكێك لە هەولێر

دراوى عێراقى | فۆتۆ: SNN
SNN-بڕیار محەمەد
كارمەندی بانكێك لە هەولێر زیاتر لە دوو ملیار دینار دەدزێت، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەكان كارمەندەكە دەستگیردەكەن و بەشی زۆری پارەكەش دەگەڕێننەوە بۆ بانكەكە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کە SNN لە سەرچاوەیەکی نێو بانکەکە دەستیکەوتووە، لە بانكی منارە لە شاری هەولێر زیاتر لە دوو ملیار دینار لەلایەن كارمەندێكی بانكەكەوە دزراوە، لەكاتی حەواڵەكردنی پارەكە ئەو كارمەندە بەشێكی داخڵ كردبوو، بڕی زیاتر لە دوو ملیار دیناریشی بۆ خۆی بردبوو.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد: “دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەستەی دەستپاکی، توانرا بە ماوەیەكی كەم دزینی ئەو پارەیە ئاشكرابكرێت، ئێستا كارمەندەكە بەشێکی پارەكەی گەڕاندووەتەوە بانكەكە و تەنیا 30 تاوەكو 50 ملیۆن دیناری ماوە بیگەڕێنێتەوە، هەموو رێكارە یاساییەكانیشی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.
SNN هەوڵیدا لێدوان لە کەسوکاری کارمەندی بانکەکە وەربگرێت، بەڵام بە بیانووی تەواونەبوونی لێکۆڵینەوەکان، ئامادەنەبوون هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر ڕووداوەکە بدەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









