یوسف محەمەد: بە ڕوونی بە بزوتنەوەی گۆڕانمان وتووە دەبێت لە حكومەتی هەرێم بكشێنەوە

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “بە ڕوونی بە بزوتنەوەی گۆڕانمان وتووە دەبێت لە حكومەتی هەرێم بكشێنەوە و چاوەڕێی وەڵامیشیان دەكەین”.
یوسف محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: نیگەرانی و تێبینییەكانی ئێمە لە فراكسیۆنەكەمان لە پەرلەمانی عێراق بەردەوامییان هەیە لەبارەی بەشداری گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم.
دەشڵێت: “بە ڕوونی بە ڕێكخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی-مان وتووە دەبێت لە حكومەتی هەرێم بكشێنەوە و تا ئێستاش سوورین لەسەر ئەو داواكارییەمان”.
اماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەوە دڵنیاین ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم ناتوانێت یاخود نایەوێت چاكسازی بكات و هەروەها نەشیتوانیوە ئەو ئامانجانە بهێنێتەدی كە بزوتنەوەی گۆڕان كاری بۆ دەكات و لەكاتی بەشداریكردنیشی لە حكومەت بەڵێنی بە هاووڵاتییان دابوو جێبەجێیان بكات، بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەكراون.
سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان چاوەڕێی وەڵامی فەرمی گۆڕان دەكەن، هاوكات ئەو زانیارییانەشی كە هەیانە بزوتنەوەی گۆڕان لە تاوتوێكردنی ئەو بابەتەدایە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









