یەکێتی مامۆستایان: ئەگەر چارەنووسی لێبڕینی مووچە دیارینەکرێت هەڵوێستمان دەبێت

SNNـ بڕیار محەمەد
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: نازانرێت کە ئەو مووچەیەی لە مامۆستایان دەبڕدرێت دەدرێتەوە یاخود نا، ئەوەش بووەتە مایەی نیگەرانیمان، هۆشداریشیدا لەوەی “ئەگەر پێداچوونەوە نەکرێت یەکێتی مامۆستایان ناچارە ڕێگای دیکە بگرێتە بەر”.
عەبدولواحد محەمەد، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: مامۆستایان نیگەرانن لە دواکەوتنی مووچەکانیان، ئەمڕۆ 36 ڕۆژە مووچە دابەش نەکراوە تائێستا دیار نییە کەی مووچە دابەش دەکرێت ئەمەش واتە درێژە دەکێشێت، ئەگەر مووچە دابین نەکرێت ڕەنگە پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن گرفتی زۆری بۆ دروست بێت، داوا دەکەین حکومەت خەم لەدابینکردنی مووچە بخوات بەبێ لێبڕین.
وتیشی، ئەو لێبڕینە چارەنووسی نادیارە دەدرێتەوە یان نا، کە ئەمەش نیگەرانی قوڵی دروست کردوە و ئەگەر پێداچوونەوە نەکرێت یەکێتی مامۆستایان ناچارە ڕێگای تر بگرێتە بەر بۆ داکۆکی لە مافی مامۆستایان.
باسی لەوەشکرد، مامۆستایانی وانەبێژ ڕۆڵی باشیان هەبووە داوامان کردوە خزمەتەکانیان لەبەرچاویان بگیرت و داواش دەکەین شایستە داراییەکانیان بۆ مانگەکانی نیسان و ئایاری 2020 خەرج بکرێت کە بڕیاری لەسەردراوە.
سەبارەت بە پێشنیارەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن وتی:یەکێک لە داواکارییەکانمان کە پێشکەشی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردەمان کردووە ئەوەبووە کە لە هۆڵەکانی خوێندن وانە بخوێنرێت نەوەک ئەلیکترۆنی، هەروەها داوامان کردووە ژمارەی خوێندکاران دابەشبکرێت بەشێوەی سێ رۆژ جارێک، ئێستاش جارێکی دیکە داوا دەکەین تەواوی پرۆسەی خوێندن لەناو هۆڵەکان دەستپێبکاتەوە بە رێنماییەکانی خۆپارێزییەوە، ئاساییشە کەمێک پڕۆسەکە دوابکەوێت بەڵام دەست پێکردنەکەی بەپوختەیی بێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









