“پێدانی مووچە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە بە فەرمانبەرانی هەرێم ڕێگریی یاسایی نییە”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
چەند پەرلەمانتارێكی كورد ئێستا بەردەوامن لەهەوڵی پێدانی مووچە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، پەرلەمانتارێك ئاماژە بەوەدەكات هیچ ڕێگرییەكی یاسایی نییە لەوبارەیەوە.
ڕێبوار كەریم، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ چەند هاوڕێیەیەكی دیكەم لە پەرلەمانی عێراق هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی لەمەودوا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە لایەن حكومەتی عێراقەوە دابەشبكرێت و پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمەوە نەمێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش هیچ ڕێگرییەكی یاسایی نابینین لەو بابەتەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەوڵەی ئێمە پاڵپشتی یاسایی هەیە، چونكە هیچ ڕێگرییەكی دەستوری نییە ڕێگە بەوەها كارێك نەدات، لەبەرئەوەی لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەرمان هەن لە پارێزگاكانی هەرێم مووچەكانیان لە لایەن حكومەتی عێراقەوە دابیندەكرێت و هیچ گرفتێكیان نییە، بۆیە دەكرێت كۆی مووچەخۆرانی هەرێم بەوشێوەیەی لێبكرێت، بۆیە ئێمە لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین.
ئەو پەرلەمانتارەی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی ڕێگری هەیە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ ئەوەی ئەم هەوڵەی ئێمە سەر نەگرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە هەوڵەكانمان ئەنجامی باشی هەبووە، چونكە پێمانوایە لەبەرژەوەندی خەڵك و مووچەخۆرانی هەرێمدایە و لەوەش دڵنیاین كە لە ئەنجامدا هەر ئێمە سەردەكەوین.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









