هەواڵگری ئەمریکا چەند زانیارییەکی شاراوە لەبارەی سەرۆکی داعش بڵاودەکاتەوە

SNN
بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی کە هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، ئەبو ئیبراهیم قورەیشی، سەرۆکی ئێستای رێکخراوی داعش، لە رابردوودا هاوکاری ئەمریکای کردووە بە ئاشکراکردنی زانیاری لەبارەی دەیان چەکدار کە لەگەڵیدا شەڕیان کردووە، دەرئەنجام کوژرانی ئەو چەکدارانەی لێکەوتووەتەوە.
ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، لە ئەمریکا، لە راپۆرتێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە، ساڵی 2004 کاتێک ئەبو ئیبراهیم قورەیشی، لە کەمپی بوکا لە عێراق لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکراوە، زانیاری لەسەر 20 چەکداری قاعیدە ئاشکراکردووە کە سەرکردەی باڵای نێو رێکخراوەکە بوون.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو زانیاریانەی کە قورەیشی بۆ هێزەکانی ئەمریکای ئاشکراکردووە، دواتر سوودی بە ئەمریکا گەیاندووە لە ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانیدا لە ساڵی 2008 کە بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک چەکداری قاعیدە کە لە نێو ئەو 20 کەسەدا بوون، کە یەکێک لەوانە چەکدارێک بووە ناسراو بە “ئوستاز ئەحمەد” کە بڕیاری لەسەر هێرشەکانی قاعیدە لە عێراق داوە.
قورەیشی لەوکاتەدا وەک رێنماییکار بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی لە موسڵ، کاری بۆ قاعیدە دەکرد.
سەرۆکەکەی داعش لە سەردەمی رژێمی سەدامدا، ئەفسەربوو لە سوپای عێراق، لە کۆلێکی زانستی ئیسلامی لە موسڵ خوێندنی تەواوکردووە لەدوای روخانی رژێمی بەعس پەیوەندی بە قاعیدەوە و دواتریش داعشەوە کردووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









