پەرلەمانتارێکی عێراق: داوایەکی کازمی لە بەرپرسانی هەرێم نادەستوورییە

مستەفا کازمی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سەردانەکەی کازمی بۆ هەرێم، سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە بەرپرسانی هەرێم كردووە كە بە لیستێك ناو و جۆر و ژمارەی ئەو چەك و تەقەمەنیانەی پێبدەن كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بە وەزارەتی پێشمەرگەدراون، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت ئەوە داوایەكی نادەستورییە.
دانا جەزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: بە پێی دەستووری عێراق هەرێمی كوردستان بۆی هەیە دەزگای یاسادان و جێبەجێكردن و دادی هەبێت، هەر ئەم سێ دەزگایە دەتوانێت سەرپەرشتی هەموو ئەو دامودەزگایانە بكەن كە لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە، بوونی چەك و تەقەمەنیش هەر دەچێتە چوارچێوەی ئەو دەزگایانەی هەرێم و پارێزەری حكومەتی هەرێمی كوردستانن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو چەك و تەقەمەنیانەی كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بە حكومەتی هەرێم دراون ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە كراون، وەزارەتی پێشمەرگەش وەزارەتێكی یاسایی و دانپێدانراوی حكومەتی عێراقە، بۆیە هەر چەك و تەقەمەنییەك كە لەلای وەزارەتی پێشمەرگەیە حكومەتی عێراق ناتوانێت داوای ئامادەکردنی لیستێک بکات لەبارەیەوە یاخود لێی بستێنێتەوە ئەگەریش داوایەكی لەو شێوەیە بكرێت نادەستوورییە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: چەك و تەقەمەنی لە دەستی هێزی پێشمەرگەدایە و ناكەوێتە دەست هیچ هێزێكی میلیشیایی، بۆیە بەردەوام بوونی ئەمەریكا بە ڕاهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە ئەو ڕاستییە دەردەخات كە هێزی پێشمەرگە بە ئەركی خۆی هەستاوە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش هیچ پێشێلكارییەكی ئەنجام نەداوە تا چەك و تەقەمەنی لێبسێندرێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









