تۆمەتباری کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا دەبرێتەوە شوێنی تاوانەکە

ئهو خێزانه كوردهى كه له بهغدا كوژران | فۆتۆ: SNN
ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڤیدیۆیەکی نوێی تۆمەتباری کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدای بڵاوکردەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە براوەتە ماڵی خێزانەکە و لەوێدا دووبارە دان بە تاوانەکەیدا دەنێت.
مەهدی حسێن تۆمەتبار بە کوشتنی ئەو خێزانە کوردە لە دانپیادانەکەدا دەڵێت: لە چوار ساڵ لەمەوبەرەوە باوکی شیلان دەناسم. دەمزانی مانگانە چەند پارە وەردەگرن، بەتایبەتی ئەم مانگە هەمووی چاودێریم دەکردن و دەمزانی چ کاتێک دێنەوە و دەڕۆنە دەرەوە”.
دەقی دانپیادانەکە:
لە چوار ساڵ لەمەوبەرەوە باوکی شیلان دەناسم، ئەمەم بەکارهێنا تا پارەیان لێوەرگرم و تەواو. ئەمزانی مانگانە چەند پارە وەردەگرن، بەتایبەتی ئەم مانگە هەمووی چاودێریم دەکردن و دەمزانی چ کاتێک دێنەوە و دەڕۆنە دەرەوە.
کاتژمێر شەش و 45 خولەک دڵنیابووم شیلان لە ماڵ نییە، منیش چوومە ژوەرەوە بۆ لای باوکی شیلان. سەرکەوتم بۆ شوقەکە و لە زەنگمدا و باوکی شیلان هات دەرگاکەی کردەوە . چرپاندم بەگوێیدا پارەم دەوێت و ئەویش وتی، پارەم لانیە.
دایکی شیلان هاتە ژوەرەوە، تێگەیشتم دەبێت ئەمە بکەم، ئەگەر ئەمە نەکەم هیچم بۆ ناکرێت. سەرەتا دوو چەقۆم لە شانی باوکی شیلان دا. دایکی هات و وتی ئەوە چیدەکەی مەهدی؟ منیش لای گەرماوەکە یەکسەر چەقۆم لێدا و مرد. یەکەم کەس کوشتم دایکی شیلان بوو.
دواتر گەڕامەوە بۆ لای باوکی و پێم وت، پارەکەم پێبدە؟ وتی پارەم لانییە. منیش لە پشتەوە سێ چەقۆم لە ملی دا. دەستمکرد بە گەڕان بۆ پارەکە. ماڵەکە گەڕام جانتاکەی دایکیم دۆزییەوە، ئەو پارەیەی تێیدا بوو هەڵمگرت، بەڵام ئەو بڕە پارەیە نەبوو کە هەیانبوو. نزیکەی 75 هەزار دیناری تێدا بوو، دواتر گەڕامەوە بۆ ژوورەکەی باوکی چەکمەجەکانم کردەوە و لە ناویدا بڕی 25 هەزاری تێدابوو نزیکەی 200 هەزار دینار بوو. لە جانتاکەیدا شەدەیەک و 30 وەرەقەی تێدابوو. جانتایەکی تر لەژێر کورسیەکەدا هەبوو چەند شەدەیەکی تێدابوو 250 هەزار دیناری عێراقی بوو. تاک دۆلاریشی تێدابوو. منیش رۆیشتم و دەرگام کردەوە شیلان هاتەوە.
کە شیلان هاتەوە توشی شۆکبوو. وتم مەترسە هیچ نەبووە. وتی، ئەوە چی بووە؟ وتم، وەڵا هیچ نەبووە. وتی، کوا دایک و باوکم؟ وتم، مەترسە لە ماڵەوەن. وتم، وەرە ژوورەوە. وتی، نا نا و هاواریکرد، منیش بردم بۆ ژوورەکەی باوکی. وتی، کوا باوک و دایکم؟ وتم، ڕفاندویانن. وتی، کێ ڕفاندوونی؟ وتم، نازانم. بەڵام پۆلیسم تێگەیاندووە، دانیشە و مەجوڵێ. چووم ئاوم بۆ هێنا. ئەویش یەکسەر لێیدام، منیش دوو بۆکسم لێدا و سەری بەر دیوارەکە کەوت و بوورایەوە، منیش دەرمانی بێهۆشکارم پێدا. وتم تەواو دەیکوژم و دەیبەمە ژوورەکەی خۆی و دەرگا دادەخەم و دەڕۆم. خاولیەکم هێنا و خنکاندم.
درەنگانی شەوی ١٥ی ئەم مانگە، خێزانێکی سێ کەسیی کورد لە بەغدا و لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران ئەو رووداوە هاووڵاتییانی لە هەرێم هەژاند، تۆمەتبارەکە لە هەولێر دەستگیرکرا و دواتر رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









