وێنه:یاریزانێكی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی فه‌ره‌نساوه كرد

مازیار دلێر
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
مازیار ئه‌و گه‌نجه ئاست به‌رزه‌ی شاری سلێمانییه سه‌ره‌ڕای جێهێشتنی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام له حه‌زو خولیاكه‌ی به‌رده‌وام بوو بۆ پیشاندانی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی له یاری باله‌دا.
ئه‌و گه‌نجه ئاست به‌رزه‌ی شاری سلێمانی دوای جێهێشتنی وڵات، روویكرده وڵاتی فه‌ره‌نسا و جارێكی‌تر ده‌ستی به یاری باله كرده‌وه و له یانه‌یه‌كی پله دووی ئه‌و وڵاته یاری ده‌كات و بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ گرێبەستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لاڤالی پله دووی فه‌ره‌نسا ئیمزا كرد.
مازیار دلێر له وڵاتی فه‌ره‌نساوه ئه‌وه‌ی به تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNNsport) راگه‌یاند:” له راستیدا من ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکە كوردستان‌م جێهێشتووه و له وڵاتی فه‌ره‌نسا نیشته‌جێم، به‌ڵام نه‌مهێشتووه له حه‌زو خولیای یاریهكهم داببڕێم و جارێكی‌تر له‌م وڵاته ده‌ستم به یاری باله كردووەته‌وه و سه‌ره‌تا له یانه‌ی كولوار له خولی پله سێیه‌كان یاریم كردووه”.
مازیار وتیشی:” به‌هۆی به‌رده‌وامیم له مه‌شق و راهێنان پیشاندانی ئاستێكی به‌رز به مووچه‌ی مانگانه و تا 2022 گرێبەستم له‌گه‌ڵ یانه‌ی لاڤال پله‌ی دووی ئه‌و وڵاته ئیمزا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له خولی پله دووی یانه‌كان فه‌ره‌نسا یارییان بۆ بكه‌م”.
ئه‌و یاریزانه كورده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” من پێشتر یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووم به‌شداری كێبڕكێكانی خولی كوردستان و عێراقم کردووە، هه‌روه‌ها ركابه‌ریه‌كانی یانه و وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئاسیام كردووه، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئاست به‌رزیم هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا گرێبەستم پێشكه‌ش بكه‌ن”.
راشیگه‌یاند:” له ئێستادا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆم ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ساڵێكی‌تر له خولی پله‌یه‌كی ئه‌و وڵاته یاری بكه‌م، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌م رۆژانه له دوو كاتی جیاوازدا به به‌رده‌وامی مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌م، جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری تایبه‌تی یانه‌كه مه‌شق ده‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه ده‌مه‌وێت به خه‌ونه‌كه‌م بگه‌م كه یاریكردنمه له خولی نایابی وڵاتی فه‌ره‌نسا كه خه‌ونی هه‌موو یاریزانێكی ئه‌م دنیایەیە كه له خولی نایابی وڵاتێكی‌تر یاری بكات”.
شاری سلێمانی به یه‌كێك له پارێزگا به‌هێزه‌كانی كوردستان و عێراق حسابی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێت له یاری باله، چونكه یانه‌كان توانیویانه ئاستێكی به‌هێز له خولی كوردستان و عێراق پێشكه‌ش بكه‌ن و ببنه خاوه‌نی نازناوه‌كان ، هه‌روه‌ها رۆڵێكی گرنگیان بینیوه له پێگه‌یاندن و دروستكردنی چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رز بۆ یانه‌كان و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









