چه‌ك هه‌ڵگرتن زیادیكردووه: 75% تاوانه‌كانى هه‌رێم به چه‌كى بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجامده‌درێن

ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌كێكى بێ مۆڵه‌تیدا له هه‌ولێر | فۆتۆ: K24
SNN
وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت: 75% ئه‌و تاوانانه‌ى كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێن به چه‌كى بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجامده‌درێن، پارێزه‌رێكیش ده‌ڵێت: “له‌دواى شه‌ڕى داعشه‌وه چه‌ك هه‌ڵگرتن به شێوه‌ى نایاسایی زیادیكردووه”.
ماوه‌یه‌كه ناوبه‌ناو له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان چه‌كى بێ مۆڵه‌ت ده‌ستیبه‌سه‌ردا ده‌گیرێت، له نوێترین نموونه‌شدا رۆژى 14ى ئه‌یلول له شارى هه‌ولێر له‌ناو ماڵێكدا هه‌زار و 500 چه‌كى ده‌مانچه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
له‌و باره‌یه‌وه محەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە SNNی راگەیاند: “هەرچەندە هەڵمەتەكانی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و دەستگیركردنی چەند تاوانبارێك ده‌بینین و ده‌بیستین لێره و له‌وێ، بەڵام تاوەكو ئێستا تاوانه‌كانى كوشتن روودەدەن و75% تاوانه‌كانیش بە چەكی بێ مۆڵەت ئەنجامدەدرێن”.
وتیشی :”هەمیشە هۆشداریمانداوه له دیارده‌ى چەكداری و هه‌ڵگرتنى چەكی بێ مۆڵەت لای هاووڵاتییان، بۆ نموونه هەركاتێك كەسێك ویستبێتی كێشەی خۆی لە دەرەوەی دادگا چارەسەربكات، ئه‌و كاره‌ى به چه‌كى بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجامداوه، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌وڵه‌كان بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌م دیارده‌یه چڕتر بكرێنه‌وه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم باس له هۆكارى زیادبوونى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “یەكێك لە هۆكارەكانی بەردەوامی ئەو رووداوانە بوونی بازاڕی چەك فرۆشتنە، راستە بازاڕەكە لەژێر چاودێری ئاسایشدایە، بەڵام لە دەرەوەی بازاڕەكە و چاودێری ئاسایش بەشێوەی نائاشكرا كڕین و فرۆشتن به چەك بەردەوامە”.
رێبین سەباح، پارێزه‌ره و پێى وایه له‌دواى رووخانى داعش دیارده‌ى هه‌ڵگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت زیادیكردووه و له‌و باره‌یه‌وه بۆ SNN وتی: “ماوەی چەند ساڵێكە، به‌تایبه‌تى دوایی شەڕی داعش دیاردەی چەكداری و چەك هەڵگرتنی نایاسایی بەشێوەیەكی پێشبینی نەكراو بەرەو زیادبوون رۆیشتووە، ئەمەش لای هەمووان جێگایی نیگەرانییە و مەترسیشە بۆ سەر ژیانی تەواوی هاووڵاتییان و ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بوونی چەك لای هاووڵاتییان بەو رێژە زۆرەی، كە هەیە لەژێر ناوی مۆڵەت و بێ مۆڵەت جێگای هەڵوەستە كردن و نیگەرانییە و پێویستی بە دووبارە پێداچوونەوە هەیە”.
وتیشی: “رۆژ لەدوای رۆژ لە ئەنجامی كێشەی بچوكی كۆمەڵایەتی و كێشەی ئاسایی نێوان دوو كەس یان دوو بنەماڵە گوێبیستی رووداوی دڵتەزێنی كوشتن و بریندار كردن دەبینەوە لەڕێگای بەكارهێنانی چەك و هەڵگرتنی چەكەوە، له‌به‌ر ئه‌وه هیوادارم مۆڵه‌تپێدانى چه‌كیش سنووردارتر بكرێت”.
هه‌ڵكشانى رووداوه‌كانى كوشتن و خۆكوشتن لاى توێژه‌رانیش نیشانه‌ى پرسیارى دروستكردووه ئارامم مەسعود، توێژەری كۆمەڵایەتی له‌و باره‌یه‌وه بۆ SNN ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “هۆكاری زیادبوونی كوشتن و خۆكوشتن، بوونی چەكە لەدەستی هاووڵاتییاندا و بوونی قەیرانی دارایی و نەبوونی هۆشیاری پێویستە لەلایەن هاووڵاتییانەوە”.
ئەو توێژەرە كۆمەڵایە ئاماژەی بە رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی كوشتن و خۆكوشتن ده‌كات و ده‌ڵێت: “لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا هەڵمەتێكی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستیپێكردبوو، ئەوە كارێكی باش بوو، توانرا دەست بەسەر چەكێكی زۆردا بگرن، تا رادەیەك رووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتنیش لەو ماوەیەدا كەمیكردبوو، بەڵام خەریكە جارێكی دیكە رووداوەكان سەرهەڵبدنەوە، بۆیە پێویستە هەڵمەتەكە بەردەوامی هەبێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









