
لویس سوارێز
SNN Sport
لویس سوارێز هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە خولی یانەکانی ئەمریکاوە بکات و ئارەزووی مانەوەی لە ئەوروپا هەیە.
پێگەی ESPN | بڵاویکردووەتەوە، سوارێز رەتیکردووەتەوە بە مووچەیەکی 9.5 ملیۆن یۆرۆیی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی بکات، کە ئەم مووچەیە گرانترینە لە مێژووی خولی ئەو وڵاتە.
هەروەها ئەم یانەیە کە دیڤد بێکهام خاوەندارێتی دەکات، گرێبەستێکی بۆ ماوەی 4 ساڵ پێشکەشی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە کردووە، بەڵام ئەو چەند هەفتەیەک پێش ئێستا رەتیکردووەتەوە و دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت، کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانە ، ئارەزووی یاریکردنی سوارێز دەکەن بۆ خولی ئەمریکا، بەڵام دوای ئەوەی واز لە یاریکردن بهێنێت لە کیشوەری ئەوروپا.
لویس سوارێز هەرچەندە لە لایەن کومانی راهێنەرەوە داوای رۆشتنی لێکراوە، ئەو یاریزانە تا ئێستا یانەکەی جێنەهێشتووە، سەرەڕای ئەوەی ئۆفەری لە لایەن یانەی یۆڤانتۆس پێشکەشکراوە.
سوارێز گرێبەستی لە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت، یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت شایستە داراییەکانی لە ئێستادا پێبدات، ئەویش رەتیکردووەیەوە لە مافە داراییەکانی خۆی خۆش بوێت.
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









