گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 19/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1504
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (19/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • پرۆژەی کومان.
  • بۆ یەکەمجار کومان لە سەر کورسی یەدەگی راهێنەر دادەنیشێت لە یاریگای کامپ نۆ لە یاری بەرامبەر بە ئیلچی لە جامی خوان گامبەر بە بێ هاندەر.
  • دەموچاوێکی نوێ لەگەڵ پیانیچ دەردەکەوێت لە کۆتا یاری خۆیاندا پێش دەستپێکیان لە لالیگا.
  • گاریس بەیڵ بە پێکانەوە دەگاتە یانەی تۆتنهام.
  • نادال دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی رۆمای ماستەرز و بە دوو کۆمەڵەی خاوێن لە لاجۆڤیچ دەباتەوە.

سپۆرت:

  • تاقیکردنەوەی گامبەر.
  • بەرشەلۆنەی کومان و میسی لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی ئیلچی دەبێتەوە لە کۆتا تاقیکردنەوەدا پێش دەستپێکی لالیگا.

مارکا:

  • هەموو شتێک هی تۆیە.
  • بەیڵ دەگاتە لای تۆتنهامی مۆرینیۆ و بۆ ماوەی مانگێک پێکانی هەیە.
  • وێڵزیەکە دوێنێ سەردانی لەندەنی کردووە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و با ببینین بزانین پێکانەکە کار لەسەر کارەکانی گواستنەوەی دەکات.
  • هەروەها ریگیلۆنیش لە لەندەنە تا پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بکات.

ئاس:

  • لە دڕندەییەوە بۆ پاڵەوان.
  • گاریس بەیڵ لە لەندەن پێشوازییەکی گەورەی لە لایەن هاندەرانەوە لێکرا.
  • لەوانەیە ئەمڕۆ تۆتنهام بەیڵ پێشکەش بکات،بەڵام بەهۆی پێکانی ئەژنۆیەوە وا لەو یاریزانە دەکات نەتوانێت یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تۆتنهام ئەنجام بدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this