بوونی بڕی جیاوازی پارە لەسەر وەسڵی پشکنینی کۆرۆنا کێشەی دروستکردووە

وێنەی وەسڵەکان و ژمارەیەک هاووڵاتی لە مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن لە مەرزی باشماخ کە وەسڵ دەدرێت بەو هاووڵاتییانەی لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە 35 هەزار دیناری لەسەر نوسراوە، بەڵام 60 هەزار دینار وەردەگیرێت، دوورن لەڕاستییەوە.
هێرش عەلی، لێپرسراوی تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: بەفەرمانی وەزارەتی تەندروستی هەر هاووڵاتییەك كە لە ئێرانەوە دەگەڕێتەوە پشکنینی كۆرۆنای بۆ دەكەین كە بڕەكەی 60 هەزار دینارە.
دەشڵێت: “بەڵام لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە چوار جۆر وەسڵمان بۆ نێردراوە بەجۆرێك وەسڵی 35 هەزاری 25 هەزاری و 10 هەزاری و پێنج هەزارین، كاتێكیش پشكنین بۆ هەر كەسێك دەكەین بە بڕی 60 هەزار دینار وەسڵیان بۆ دەبڕین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەداخەوە هەندێك كەس بە مەبەستی دروستكردنی گومان لەسەر كارەكانمان و ناشرینكردنی ئێمە، دەچن وێنەی تەنها یەك وەسڵیان دەگرن و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویدەكەنەوە و دەنوسن گوایە وەسڵێكی 35 هەزاریمان بۆ كراوە، بەڵام 60 هەزار
دینارمان لێوەرگیراوە بە بێ ئەوەی وێنەی وەسڵەكانی دیكەش بڵاو بكاتەوە، ئەمەش وایكردووە كە سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ و ژمارەیەك لە دەزگای ڕاگەیاندن و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە هەڵە لە بابەتەکە گەیشتوون و داوای ناردنی لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەكەن بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە.
لێپرسراوی تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەمەرزی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی قسەمانكردووە بۆ ئەوەی وەسڵی 60 هەزاریمان بۆ بنێرن تا چیدیكە كەسانی هەلپەرست نەتوانن ناوبانگی تیمەكانمان لەكەدار بكەن، هاوكات پێشوازی لەهەر لیژنەیەكیش دەكەین بۆ لێكۆڵینەوە لەكارەكانمان و ئامادەین هەموو داتاو زانیارییەك بخەینە بەردەستیان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









