گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 19/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (19/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو…
لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:
- سیرا ئای” خۆشمان دەوێیت.
- با بڕۆین یاری بکەین، هەموومان هانی وەرزی هیوا دەدەین.
- دڵخۆشە، بەڵام دوورن، خولەکە لەگەڵ فیۆرنتینا و تۆرینۆ دەستپێدەکات و دواتر یاری ڤیرۆناو رۆما.
- پێنج پاڵەوانی جیهان، ئاشکرای دەکەن کە وەرزەکە لە چی دەچێت لەگەڵ چەندین سوپرایزی گەورە.
- ریتزۆلی ناوبژیوان:” لێدانی تۆپ لە دەست؟ لێدانی سزا کەمتر ئەژمار دەکرێت”.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:
- ساردو سڕی کالچیۆ.
- خولی ئیتاڵیا لە فلۆرەنسا لە نێوان بێهیوایی و متمانە نەبوون دەستپێدەکات.
- دی لۆرێنتس میلیک دەبەستێت.
- فونیسکای راهێنەری رۆما:” لە ڤیرۆنا لەگەڵ دزیکۆ دەبین”.
- لە یانەی ناپۆلی سکاڵا لەسەر میلیک تۆمار دەکرێت و مووچەی دوو مانگی بلۆک دەکرێت، ئەمەش بەهۆی زیانگەیاندن بە وێنەی گشتی یانەکەی.
- میختاریان وەکو هێرشبەر لەگەڵ رۆما یاری دەکات.
- خاڵی وەرچەرخانی ئینتەرمیلان: گۆدین ماڵئاوایی دەکات و دەرگاکە بۆ ڤیدال دەکاتەوە.
- ئۆرۆگواییەکە پەیوەندی بە یانەی کالیاری دەکات.

تۆتۆ سپۆرت:
- دزیکۆ: کۆتاییەکی مردوو.
- بۆسنیەکە لە ڤیرۆنا دەبێت لەگەڵ رۆما، ئەو بە باشی دەزانێت یاری بکات ئەمڕۆ، تا ئەو کاتەی سبەی لە تۆرینۆ دەبێت بۆ پەیوەندیکردنی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە، هەموو شتێک ئامادەیە بۆ پشکنینی پزیشکی ئەو یاریزانە، بەڵام فونیسکای راهێنەری رۆما رایگەیاندووە لە زەوی یاریگا لەگەڵمان دەبێت دژی ڤیرۆنا.
- کۆلۆسیڤسکی: ” رۆناڵدۆ لە پێشینەی منە”.
- تۆرینۆ:” سەرت بەرز بکەرەوە”.
- وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا لە فلۆرنسا ئەمڕۆ دەستپێدەکات.
- بیلۆتی رووبەڕووی کیێزاو ریبەری دەبێتەوە.
- گۆدین بەڵێ بۆ کالیاری دەکات.
- ئینتەر ڤیدال هەیە.

هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









