زیاتر لە نیوەی فەرمانگە دادنوسییەکان هەرێم بە ئەلیکترۆنی کراون

SNNـ بڕیار محەمەد
بەمەبەستی قسەکردن لەسەر پرۆسەی ئەلیکترۆنی لە فەرمانگە دادنوسییەکان کوردستان ئەمڕۆ لەشاری هەولێر کۆبوونەوەی فراوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو، ئاماژەش بەوەکراوە، “لە کۆی 65 فەرمانگە 33یان کراونەتە ئەلیکترۆنی”.
ڕێکخراوی یوئێس ئەیدی ئەمریکی سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکەی کرد کە هەریەک لە وەزارەتی داد، فەرمانگەی داد، دادنووسی، ژوورەکانی پارێزەران تیایدا بەشدارن.
لە کۆبوونەوەکەدا ئازاد ڕۆستەم بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە دادییەکان وتی: پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فەرمانگە دادنوسییەکان بیرۆکەیەکی فراوانە کە ساڵانێکە بەرنامەمان هەیە. سەرەنجام دەستمان پێکردووە کە لە کۆی 65 فەرمانگەی دادنوسی 33یان کراونەتە ئەلیکترۆنی و بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمێک کارەکانمان دواکەوت، ئەگەرنا پرۆسەکە ئێستا لە چەندان فەرمانگە جێبەجێ دەکرا.
لەبارەی پرۆسەکەشەوە وتی: ئەم پرۆسەیە زۆرترین لایەنی ئەرێنی هەیە ئەویش هەم لەڕووی تێچوو کەمتری تێدەچێت لەچاو پێشوو، هەروەها کاتی کەمتر و ڕۆتینیشی کەم کردۆتەوە. ئەوە جگە لە پاراستنی بەڵگەنامەکان بەشێوەیەکی سەردەمیانە.
لەلایەن خۆشیەوە شۆخان حەمەڕەشید سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکە وتی: هۆشیاری لەبارەی سیستمی ئەلیکترۆنی فەرمانگە دادنوسییەکان بڵاودەکەنەوە و ئەوەش سێ مانگ دەخایەنێت.
بەمەبەستی کارئاسانیکردن و زووتر ڕاپەڕاندنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە دادگاکان و پۆلیس، ئەم پڕۆژەیە دەخرێتەگەڕ تا هەرچی زووە هاووڵاتی وەڵامی داواکارییەکانی وەربگرێتەوە.


شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









