گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 20/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (20/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- ئامادەین بۆ خولی ئیسپانیا.
- لە کۆتا یاری خۆیان بۆ ئامادەکاری لە وەرزی نوێ،یانەی بەرشەلۆنە توانی بە گۆڵێکی گریزمان ببێتە پاڵەوانی جامی خوان گامبەر و لە یانەی ئیلچی بردەوە.
- یانەکە لە ئاستێکی باشدایە، چەندین دەرفەتی دروستکرد،بەڵام گۆڵپارێزی یانەی رکابەر هاوشێوەی دیوار بوو.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- جامی خوان گامبەر بە بێ ریکی پویگ.
- یانەی بەرشەلۆنە توانی نازناوەکە دژی یانەی ئیلچی بباتەوە و یاریەکەی بە گۆڵێکی گریزمان بردەوە.
- لە کۆتا تاقیکردنەوە بۆ وەرزی نوێ، کۆتینیۆ درەوشایەوە، باشترین یاریزانی یاریەکە بوو، پیانیچیش چەند خولەکێک یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە کرد.
- کومان ریکی پویگ دەردەکات و رایدەگەیەنێت باشترین بژاردە لە بەردەم ئەو یاریزانە رۆشتنە بە خواستن بۆ یانەیەکی تر.

ئاس:
- خولی پاڵەوان.
- یانەی ریاڵ مەدرید بۆ پارێزگآریکردن لە نازناوەکە لە یاریگای ئەنوێتا ئەمڕۆ رووبەڕووی سۆسیداد دەبێتەوە.
- ئۆدیگارد روویەکی نوێیە لە یانەی ریاڵ مەدرید.
- داڤید سێلڤا یاریزانی نوێی یانەی سۆسیدادەو لەوانەیە ئەمڕۆ بەشداری بکات.
- گاریس بەیڵ بە پێکانەوە پەیوەندی بە یانەی تۆتنهام کردوو ئەم یانەیە بە خواستن ئەو یاریزانەی گواستەوە ریزەکانی.
- هەروەها ریگیلۆنیش بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کردووە.

مارکا:
پاڵەوان تەواو ئامادەیە بە ئۆدیگاردەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ یاریزانە نەرویجیەکە بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوەکە رووبەڕووی سۆسیداد دەبێتەوەو ئۆدیگاردیش تەنیا یاریزانی نوێی یانەکەیە.

هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









