بۆ یەکەمجار هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاشکرا دەکرێت

SNN
لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە سایتی (دەیلی مەیل)ی بریتانیدا بڵاوکراوەتەوە ئەوە ئاشکرا دەکات کە نیوەی دانیشتوانی گۆی زەوی جەستەیان بە شێوەیەکی سروشتی بەرگری بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.
لە توێژینەوەکەدا کە لەسەر کۆمەڵێکی زۆر لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە خانەکانی “T-cells”ی بەرگری هەندێک لە تووشبووەکان راستەوخۆ ڤایرۆسەکەی ناسیوەتەوەو لەناوی بردووە، رێژەی ئەو کەسانەی کە بەرگری سروشتییان هەبووە بەرامبەر کۆرۆنا، نیوەی ئەو کەسانە بوون کە خۆیان بەخشیبوویە توێژینەوەکە.
هەر لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا هاتووە ئەو کەسانەی بەرگرییەکی سروشتییان بەرامبەر ڤایرۆسەکە هەیە لە کەمترین ماوەدا و بەبێ هیچ بێزارکردنیک ڤایرۆسەکە تێدەپەڕێنن.
پیتەر دۆتشی پزیشکی تویژەر لە راپۆرتێکیدا بۆ رۆژنامەی زانستی بەریتانی ئاشکاری کردووە و دەڵێت: هەندێک هاووڵاتی بەرگری سروشتییان بەرامبەر ڤایرۆس کۆرۆنا هەیە بەبێ بەکارهێنانی هیچ جۆرە پلازما تاخود دەرمانێک بۆیان.
ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات، هەنێک لە هاووڵاتییانی سەر زەوی کاتێک تووشی ڤایرۆسەکانی دیکە بوون کە لە خێزانی کۆرۆنان یاخود خێزانی ڤایرۆسەکانی دیکە، جەستەیان توانیویەتی بەرگری بەرامبەر ڤایرۆسەکە پەیدا بکات و لە هەمان کاتدا بەهێزی بکات، ئەمەش وا دەکات کاریگەری لەسەر کۆرۆناش هەبێت.
لای هەمووان ئاشکرایە کە “T-cells”ی مرۆڤ توانایەکی کاریگەری هەیە لە ناسینەوەی ڤایرۆسەکان لە داهاتوودا و هەروەها بەهێزکردنی جەستە بەرامبەریان، توێژینەوە لە سەر خانە (تائییەکانی) توێژەران رێخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا زیاتر ئاشنای کۆرۆنا بین و ئەو نهێنییەش روونبێتەوە کە بۆچی منداڵ بەهێزترە بەرامبەر ڤایرۆسەکە و بۆچی کۆرۆنا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە رووی نیشانەو کاریگەرییەوە جیاوازە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
21كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









