“ئەنجامدانی چاكسازی لەم كابینەیەدا جگە لە هەڵایەكی ئیعلامی هیچی تر نەبووە”

شنۆ ئەشقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا لە نیەتی ئەم حكومەتی تێنەگەیشتووین خەریكی چییە وئەنجامدانی چاكسازی بە تەنها لە بڕینی مووچەی فەرمانبەران تێگەیشتووە، بەدەیان كەیسی گەندەڵیمان ئاراستەكردوون هەر وەڵامیشیان نەداوینەتەوە.
شنۆ عەشقی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی باسی لێوە دەكرێت گوایە لەم كابینەیەدا تا ئێستا 64 بڕیار لەبارەی ئەنجامدانی چاكسازی دەرچوون جگە لەوەی هەڵایەكی ئیعلامییە هیچی دیكە نییە، چونكە ئەم حكومەتە نایەوێت بەڕاستی چاكسازی بكات و ئێمەش تێناگەین خەریكی چییە چونكە ئەوەی لەم كابینەیە تێگەیشتوین ئەوەیە كە چاكسازی تەنیا بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران و كەمكردنەوەی مووچە تێگەیشتووە لەكاتێكدا زۆر بواری دیكەهەیە دەكرێت زۆر بەئاسانی چاكسازییان تیادا بكرێت و داهاتێكی زۆر بۆ حكومەت بگەرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پرۆژانەی كە لەماوەی تەمەنی ئەم كابینەی حكومەتە ناردویەتی بۆ پەرلەمان هیچیان ناچنە بواری چاكسازییەوە، لەكاتێكدا ئێمە چاوەڕێمان دەكرد حكومەت پلانی بەپەلەی هەبێت بۆ ڕزگاربوون لە قەیرانی دارایی و ئەنجامدانی چاكسازی ڕاستەقینە، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی ئەوەی تیبینی دەكەین ئەو بڕیارانەش جێبەجێ ناكرێت كە لەلایەن خودی حكومەتەوە دەردەكرێن كەلەبەرژەوەندی گشتیدابن سەرەڕای ئەوەی ئەو پرۆژە بریارانەی كە لەپەرلەمانەوە دەردەچن كاریان پێناكرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا ئەم كابینەیە لەسەر كەیسی گەندەڵی هیچ لێپرسینەوەیەكی لەگەڵ هیچ بەرپرسێكدا نەكردووە لەكاتێكدا بۆخۆیان دەڵێن گەندەڵی بوونی هەیە، بەڵام لەسەر ئازادی ڕادەربڕین لێپێچینەوە لەگەڵ پەرلەمانتار و هاووڵاتییان دەكرێت، لەكاتێكدا بەسەدان كەیسی گەندەڵی كە دەستەی دەستپاكی ئاراستەی حكومەتی كردوون داخراون ماوەی ساڵێكە لەسەر گەندەڵی زۆر گەورە لە خاڵە سنورییەكان 19 پرسیار و 22 پێشنیارمان ئاراستەی حكومەت كردووە بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەو هەوڵەی لیژنەی دارایش بێ ئەنجام دەبێت كە دەستیان پێكردووە لەسەردانیكردنیان بۆ خاڵە سنوورییەكان چونكە بەدڵنیاییەوە وەڵامیان نادرێتەوە وەك ئەوەی وەڵامی ئێمە نەدرایەو.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









