
SNN- بڕیار محەمەد
ئەگەر رۆژێك سەردانی یەكێك لە ئارایشتگەکانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بە تایبەتی بكەیت دەبینیت نرخێكی یەگجار زۆر لە خانمان وەردەگرن، بە جۆرێك لە كەمترین نرخ لە 300$ دۆلار تاوەكو 2هەزار دۆلار دەبێـت بۆ هەر سەر شۆرینێک بڕی 15 هەزار دینار وەردەگیرێت.
ژیلە عەلی ناوێكی خوارزەوە دەڵێت: “من ئەمڕۆ چووم بۆ یەكێک لە ئارایشتگەكان بۆئەوەی جوانكاری ئەنجامبدەم سەرەتا بڕی 15 هەزار دینار بۆ سەرشۆرینم بوو دواتر 30 هەزار دینار تەنیا بۆ لێكردنەوەی رەنگی قژم و دواتر 50 هەزار دیناری دیکەیان لێوەرگرتم بۆ رەنگ كردنەوەی و پاشان بۆ جوانكاری روخسارم بری 120 هەزار دیناریان لێم وەگرت كۆی گشتی 215 هەزار دینارم داوە تەنیا بۆی ئەو جوانكاریانە لە هەمان ئارایشتگەش کچێکی هاوڕێم بۆ ڕۆژی هاوسەرگیری جوانكاریان بۆ ئەنجامدا و بڕی هەزار دۆلار واتە 10 وەرەقەیان لێی وەرگرت، ئاخر ئەمە لە كوێی دنیا بەو شێوەیە بووە، بەس دڵنیام كەس لێیان ناپێچێتەوە بۆیە ئەوانیش بە ئارەزووی خۆیان نرخ دیاری دەكەن، هەروەها ئارایشتگەی تریش هەیە زۆر لەمە گرانترە”.
سامی یوسف سەرۆكی سەندیكای ئارایشتگەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر رایگەیاند : ماوەیەكە دەست بە گرانكردنی نرخی ئارایشگەكان کراوە، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەكو پێویست نەمانتوانیوە چاودێری تەواوی ئارایشتگەكان بكەین، بەڵام لە ئێستا سەرقاڵی دروستكردنی لیژنەیەكین لە تەندروستیی هەولێر و سەندیكای ئارایشتگەكان و قایمقامیەتی هەولێر، بۆئەوەی سەردانی ئارایشتگەكان بكەین وبەردەوام ئاگاداریانبین بۆ ئەوەی چیتر نرخ زیاد نەكەن.
بە پێی ئاماری سەندیكای ئارایشتگەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر بە ئارایشتگەکانی مۆڵەتیان هەیە و ئەوانەی مۆڵەتیان نییە نزیكەی 2هەزار ئارایشتگە هەیە رۆژانەش ژمارەیان لە زیادبووندایە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









