“دۆسێیەک بۆ پرسی تەعریب و گرفتەکانی ناوچە کێشەلەسەرەکان ئامادە دەکرێت”

SNNـ مەودا مستەفا
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا سەرقاڵی رەخساندنی دانوستانین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچە دابڕاوەکان و یەکلاکردنەوەیان بەپێی ماددەی 140.
خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی رایگەیاند: سەرقاڵی ئامادەکردنی مەلەفی دانوستانین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچە دابڕاوەکان و یەکلاکردنەوەیان بەپێی ماددەی 140، لەکۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئەم پڕۆژەیەی ئامادەکراوە لەلایەن لیژنەی باڵای دانوستان دەخرێتە بەردەستیان و ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر لەگەڵ بەغدا.
دەشڵێت: ئەو بارودۆخەی ئێستای کەرکوک و ناوچەکانی تر ناکرێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت، زوڵمێکی زۆر لە کوردستانیانی ئەم ناوچانە دەکرێت، پڕۆسەی تەعریبکردن بەردەوامە و کورد لە پڕۆسەی ئیداری و سەربازی دوورخراوەتەوە، پێویستە بەغدا هەوڵەکانی چڕبکاتەوە و ناکرێت کورد کە زیاتر لە 50٪ی ناوچەکەیە پەراوێزبخرێت و بەعەرەبکردن بەردەوام بێت، حکومەتی هەرێم دەیەوێت کێشەکان چاڕەسەر بکات و دوای ئەوەی بڕیاری لەسەر دەدەرێت دەچنە بەغدا بۆ زیندووکردنەوەی ماددەی .140
ئەوەشی خستەڕوو: لەدوا سەردانی کازمی بۆ هەرێم پرسەکە و ئەو زوڵمەی لە کورد دەکرێت باسکرا و شاندی هەرێمیش لەبەغدا باسی کردوە، بۆ ئەوەی کێشەکان بەپێی ماددەی 140 چارەسەر بکرێن، چونکە پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک کارئاسانی تەواو دەکەن بۆعەرەبی هاوردە و لە دادگای کەرکوکیش چەند دادوەرێک هەن پاڵپشتی بڕیارەکانی پارێزگار دەکەن، بۆیە مەلەفێکی تەواومان داوە بە کازمی و دادگا، چاوەڕێی حکومەتی عیراقین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، چونکە ناکرێت جارێکی تر زەویە کشتووکاڵیەکان دەستی بەسەردابگیرێت.
لەبارەی 320 ملیار دینارەکە باسیلەوەکرد: پابەندنین بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و حکومەتی هەرێمیش پابەندە بەو ئیلتزامانەی لەسەریەتی جێبەجێی بکات، هەروەها حکومەتی بەغداش هیچ ئاماژەیەکی دەرنەکەوتووە دژی ناردنی ئەو بڕە پارەیە بێت.
لای خۆشیەوە عەبدولحەکیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ڕایگەیاند: گرفتەکان لەگەڵ بەغدا قۆڵتربوونەتەوە لەبوارەکانی ئەمنی و دارایی، بۆیە هەرێم بە پێویستی دەزانێت ڕێککەوتن بکرێت بەپێی ماددەی 140، لیژنەیەکیش دروست دەکرێت بۆ ناساندنی تاوانەکانی داعش وەک جینۆساید، کۆکردنەوەی بەڵگەکان و ناساندنی ئەو کارەساتە بەجینۆساید.
وتیشی: بەشێکی زۆری تاوانەکان تۆمارکراون و بەدیکۆمێنت کراون، شوێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکانیش دیاری کراوە و هەماهەنگیش لەگەڵ نەتەوەیگرتووەکان کراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









