گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 23/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1655
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (23/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مارکا:

  • رێککەوتنەکە کۆتایی هات.
  • لویس سوارێز بۆ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید.
  • شەوی رابردوو سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بارتۆمیۆ هەوڵیدا رێگری لە گرێبەستەکە بکات، بەڵام لە کۆتایدا دوای گفتوگۆ هەموو شتێک کۆتایی هات.
  • دییەگۆ سیمیۆنی کلیلی سەرکەوتنی گرێبەستەکە بوو، بۆ ئەوەی تەواو بکرێت، ئەمەش پاش ئەوەی مۆراتای بە خواستن بە یانەی یۆڤانتۆس دا.
  • بارنێتی بریکاری بەیڵ:”دەبێت ریاڵ مەدرید  ئەو خاکە ماچ بکات کە گاریس بەیڵ پێیدا تێپەڕ بووە”.

ئاس:

  • دووکەڵی سوور و سپی بۆ لویس سوارێز.
  • ئۆرۆگواییەکە بە گرێبەستێکی دوو ساڵی پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە دەکات.
  • رێککەوتن لە نێوان هەردوولا کرا، ئەمەش دوای ئەوەی پارێزەری سوارێز لەگەڵ بارتۆمیۆی سەرۆک کۆبووەوە.
  • ئەو یاریزانە بە بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەکات، ئەمەش پاش رۆشتنی مۆراتا بۆ یۆڤانتۆس.
  • ئۆدیگاردی نەرویجی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و رۆژی دووشەممە لەگەڵ یاریزانانی تری هاوڕێی راهێنانی کردووە.
  • یۆرگن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ دەیەوێت مباپی بە هاتن بۆ یانەکەی رازی بکات.

سپۆرت:

  • میسی زیاتری دەوێت.
  • لەوانەیە ئەم وەرزە 4 ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت.
  • زۆرترین یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە:میسی 731یاری چاڤی 767 یاری.
  • گۆڵکردن بۆ یەک یانە: پێلی 643 گۆڵ،میسی 634 گۆڵ.
  • وەرزی یاریکردن لە بەرشەلۆنە:میسی 16 وەرز،رێکساچ و چاڤی 17 وەرز.
  • نازناوەکان لەگەڵ یەک یانە:میسی 34 نازناو،گیگز 36 نازناو.
  • تا بارتۆمیۆ و سیریزیۆی سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید رێککەوتن نەکەن سوارێز پەیوەندی ئاتلەتیکۆوە ناکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • رێککەوتنی بەرشەلۆنەو ئەجاکس بۆ یاریزان دیست بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تری زیادەی گۆڕانکاری نزیکە لە رێککەوتن.
  • یانەی بایرن میونخیش گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات.
  • سیمیدۆ بوو بە یاریزانی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆنی تر گۆڕانکاری.
  • یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید رێککەوتووە بۆ رۆشتنی سوارێز.
  • بارنێتی بریکاری بەیڵ رەخنە لە هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید دەگرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this