مانگرتنی پزیشكان له سلێمانى و ههڵهبجه و گهرمیان و ڕاپهڕین دهستیپێكردهوه

مانگرتنى پزیشكان له سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەهۆی جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكەی حكومەت بە دابەشكردنی مووچە لە 30 رۆژ جارێك، لە ئەمڕۆوە جارێكی دیكە سەرجەم پزیشكانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانە گشتیيەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان دەستیپێكردەوە.
د. ئاری عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەتی حاجی موشیر لە قەزای سەیدسادق بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا و جێبەجێنەكردنی ئەو بەڵێنەی پێیان درابوو بە دابەشكردنی مووچە 30 رۆژ جارێك، لە ئەمڕۆوە پزیشكانی نیشتەجێی خولاو لە سەرجەم نەخۆشخانەكانی سلێمانی و دەوروبهری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستیان بە مانگرتن كردووەتەوە و بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە”.
وتیشى: “مانگرتنی ئەم پزیشكانە گرفتێكی زۆری بۆ دروستكردوین بە تایبەت بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكان، لە ئێستادا كارمەندانی تەندروستی لە شوێنی ئەو پزیشكانە حاڵەتە كتوپڕەكان دەبینن، هاوكات هەر ئەمڕۆ لەلایەن بەشی فریكەوتنی خێرا ژمارە 122 ی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانییەوە پەیوەندیمان پێوەكرا كە هیچ حاڵەتێكی كتوپڕ رەوانەی سلێمانی نەكەین، چونكە لەوێش بەهۆی مانگرتنی پزیشكانی نیشتەجێی خولاو فشارێكی زۆریان لەسەرە و فریای هەموو حاڵەتەكان ناكەون، بۆیە ئەمەش گرفتێكی زۆری بۆ هاووڵاتیيان دروستكردووە”.
مانگرتنی ئەو پزیشكانە لە كاتێكدایە كە دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی لە%21 زیاتر لە 40 رۆژی تێپەڕاندووە، تا ئێستاش لەلایەن وەزارەتی داراییەوە هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رانەگەیەندراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









