
میسی
SNN Sport
لە وەرزی نوێی خولەکانی ئەوروپا، میسی دەتوانێت چوار ژمارەی گەورە بکات بە ناوی خۆیەوە و گرنگترینیان ژمارەکەی پێلی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلییە.
یەکەم ژمارەی پێوانەیی کە ئەگەری هەیە میسی بیکات بە ناوی خۆیەوە، زۆرترین گۆڵە بە درێسی یەک یانەوە، کە لە ئێستادا میسی 634 گۆڵی فەرمی بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە کردووەو ژمارە پێوانەییەکە بە ناوی پێلی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلییە، توانیویەتی 643 گۆڵ بە درێسی یانەی سانتۆسەوە بکات.
دووەم ژمارە کە میسی دەتوانێت لەم وەرزە بیشکێنێت، زۆرترین یارییە بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە، کە لە ئێستادا بە ناوی چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی پێشووی ئەو یانەیە و توانیویەتی 767 یاری بکات، میسی 731 یاری بۆ یانە کەتەلۆنیەکە کردووە.
سێیەم ژمارە زۆرترین وەرزی یاریکردنە، کە میسی ماوەی 16وەرزە بە درێسی بەرشەلۆنەوە یاری دەکات، چاڤی و رێکساچ توانیویانە 17 وەرز لە یانە کەتەلۆنیەکە یاری بکەن.
کۆتا ژمارە کە میسی دەتوانێت لەم وەرزە بیشکێنێت،بردنەوەی زۆرترین نازناوە لەگەڵ یەک یانە، میسی توانیویەتی تا ئێستا 34 نازناو بباتەوە، ژمارەکە بە ناوی رایان گیگزی ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەریونایتدەوەیە، کە توانیویەتی 36 نازناو بە درێسی شەیتانەکانەوە بباتەوە.

هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









