%60ی دارگوێزەكانی هەورامان تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی دارگوێز بوون

دارگوێزێكى تووشبوو به شێرپهنجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی بەشی پاراستنی رووەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە ئاشكرایدهكات: بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نەخۆشییەكی بەكتری و كەڕوویی كە بە نەخۆشی (شێرپەنجە) ناسراوە، زیاتر لە %60ى دارگوێزەكانی ناوچهى هەورامان تووشی شێرپهنجه بوون، دهشڵێت: “زیاتر %5ی دارگوێزەكان بەتەواوەتی وشك بوون”.
شەریف مەحمود، لێپرسراوی بەشی پاراستنی رووەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە، بە SNNی راگەیاند: “ماوەی چەند ساڵێكە نەخوشییەكی بەكتری و كەڕووی كە بە نەخۆشی شێرپەنجەی دارگوێز ناودەبڕێت لەناو باخە دارگوێزەكانی هەورامان بڵاوبووەتەوە بەو هۆیشەوە بەسهدان دارگوێز بە تەواوەتی وشكبوون، لە ئێستادا %60ی كۆی گشتی دارگوێزەكانی هەورامان بە تووشبووی ئەو نەخۆشییە تۆماركراون %5 یان بەتەواوەتی وشكبوون و هیچ هیوایەك نەماوە بۆ دووبارە سەوزبوونەوەیان كە هەندێك لەو دارگوێزانە تەمەنیان نزیكەی 100 ساڵ دەبێت”.
لهبارهى هۆكارى ئهو حاڵهتهى كه دروستبووه شەریف مەحمود وتیشى: “هەرچەندە ئێمە دەرمانی قڕكەری زۆر باشمان بۆ خاوەن باخەكان دابینكردووە و هەڵمەتی قەلاچۆكردنیشمان دەستپێكردووە، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی بەشێك لە خاوەن باخەكان بە بەكارهێنانی دەرمانەكە، هەروەها بەهۆی ئەوەی بەشێك لە خاوەن باخەكان ماڵیان لە سلێمانییە و باخەوانیان بۆ باخەكانیان گرتووە، زۆر گرنگییان بەو رێنماییانەی ئێمە نەداوە تا كارگەیشتووەتە ئەم دۆخەی كە مەترسی لەناوچوونی سەرجەم دارگوێزەكانی هەورامان لە ئارادایە ئەگەر خاوەن باخەكان پابەندنەبن بە رێنماییەكانمانەوە لەماوەیەكی كەمدا شتێك نامێنێت بەناوی بەرهەمی گوێز لە هەورامان”.
لێپرسراوی بەشی پاراستنی رووەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “مەترسی ئەم نەخۆشییە لەوەدایە كە لەڕێگەی ئاوهەوا و بەركەوتن و دەستلێدان و حەشەراتهوه دەگوازرێتەوە بۆ دارگوێزەكانی دیكە، بۆیە كۆنتڕۆڵكدنی زۆر ئەستەم بووە، بەتایبەت كە سیستمی ناوچەی هەورامان ئاودێرییە دووبارە لەڕێگای سپێرەوە دارگوێزەكان تووشدەبنەوە، دارگوێزەكان بۆ ماوەی ساڵێك بەرگە دەگرن، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو بەتەواوەتی وشك دهبن”.
بەگوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە نزیكەی 80 هەزار دارگوێزی بەردار لە سنوورەكە بوونیان هەیە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەوە لە ئێستادا ئەو ژمارەیە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.

دارگوێزێكى تووشبوو به شێرپهنجه

دارگوێزێكى تووشبوو به شێرپهنجه

دارگوێزێكى تووشبوو به شێرپهنجه
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









