سێرجی رۆبێرتۆ: پاش دۆڕاندنه شه‌رمه‌زارییه‌كه به‌رامبه‌ر بایرن میونخ یاریزانه‌كان ئاره‌زووی یاریكردنیان نه‌مابوو

سێرجی رۆبێرتۆ و میسی
SNN Sport
سێرجیۆ رۆبێرتۆی یاریزانی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی ئیسپانی له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رادیۆ (RAC1)ی كه‌ته‌لۆنی ، ئارهزوونهكردنی یاریزانانی یانەکەی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی تۆپی پێ پاش شكسته شه‌رمه‌زارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بایرن میونخ به هه‌شت گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌سته‌می له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و یارییه کرد.
چاوپێكه‌وتنه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو :
*لویس سوارێز؟
– به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت رێزی لێده‌گرم ، ئه‌و یاریزانێكه له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا زۆری پێبه‌خشین و له ئیستادا له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه ، به‌ڵام ئەگه‌ر بڕوات ئه‌و لە هێزی ئهتلەتیكۆ مه‌درید زیاتر ده‌كات”.
*ئابڕوچوونه‌كه‌ی بایرن میونخ ؟
-ئه‌سته‌م ده‌بێت له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و یارییه ، خراپترین هاوینمان به سه‌ربرد و پاش یارییه‌كه ئاره‌زوومان نه‌ده‌كرد بگه‌رێینه‌وه بۆ یاریكردنی تۆپی پێ”.
*داهاتووت ؟
-ئاره‌زووی رۆیشتن ده‌كه‌م بۆ خولی ئه‌مریكی له ساڵانی دوایی كارهوانی وه‌رزشیم ، به‌رشەلۆنه یانه‌ی ژیانمه و ده‌مه‌وێت لێره بمێنمه‌وه بۆ ركابه‌ریكردن له ئه‌وروپا ، به‌ڵام پێمخۆشه تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له خولی تۆپی پێی ئه‌مریكا ئه‌نجام بده‌م ، پێشبینیم نه‌ده‌كرد كه من له ته‌مه‌نی 28 ساڵیدا ببمه یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی بهرشەلۆنە”.
*رۆیشتنی میسی ؟
-وه‌كو هه‌ر هانده‌رێكی به‌رشەلۆنه بیرم كرده‌وه ، كه ئه‌م بابه‌ته راست نیه ، مه‌زنده‌ی بهرشەلۆنهم به بێ میسی نه‌ده‌كردوو ده‌پاڕامه‌وه بۆ مانه‌وه‌ی ،له‌و كاته‌وه‌ی له تیپی یهكهمدام ، هه‌میشه به هه‌مان په‌رۆش و خواستنه‌وه ده‌یبینم “.
*چامپیۆنس لیگ.. گرفتی راسته‌قینه ؟
– هه‌میشه متمانه‌م به تواناكانمان هه‌یه له بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و متمانه‌م به یاریزانان هه‌یه”.
*مانه‌وه‌ی ریكی پویگ ؟
– مانه‌وه‌ی له تیپی یه‌كه‌م بابه‌تێكی ئاڵۆزه ، ئه‌مه‌ش بڕیارێكی تایبه‌تە به خۆی ، من بڕیاری مانه‌وه‌مدا بۆ ركابه‌ریكردن له سه‌ر شوێنه‌كه ، ئەگه‌ر خه‌ونی درەوشانهوه بێت له‌گه‌ڵ به‌رشەلۆنه ، ئه‌وا وه‌رزه‌كه درێژه و كه‌س نازانێت ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت رووبدات و ده‌بێت ده‌رفه‌ت بقۆزیته‌وه كاتێک بۆی دهرەخسێت”.
*كومان ؟
-وامان لێده‌كات راهێنانی زۆر بكه‌ین و راهێنانه‌كان درێژ بوونەتەوە و به‌شێوه‌یه‌كی باش كار ده‌كه‌ین ، له لایه‌نی ته‌كتیكییه‌وه ده‌یبینم ئاماده‌یه و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ یاریزانان ، بابهتهكان به روونی بۆمان ئاشكرا ده‌كات و ئه‌مه‌ش كارێكی باشه بۆ تیپه‌كه و متمانه‌ی ته‌واوم پێی هه‌یه و به هه‌موو یاریزانان”.
* پێگه‌كه‌ت له‌م وه‌رزدا ؟
-وابزانم له‌م وه‌رزدا له باڵی راست ده‌بێت ، به‌ڵام یاریكردنم وه‌ك ئیرتیكاز زۆرم به‌دڵه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









