پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاری کرا

لیڤاندۆڤسکی، نۆیەر، دی برۆین
SNN Sport
یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ئەمڕۆ پاڵێوراوانی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاری کردوو تێیدا هەر سێ یاریزان رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و مانوێل نۆیەر لە بایرن میونخ و وکیڤن دی برۆینی بەلجیکی لە یانەی مانچستەرسیتی، وەکو سێ پاڵێوراوی کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی کیشوەرە پیرەکە دیاری کران.
بڕیارە مانگی تشرینی یەکەم لە کاتی تیروپشکی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان باشترین یاریزان دیاری بکرێت.
لە سەر ئاستی راهێنەران هەریەکە لە یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ، هانز فلیکی راهێنەری بایرن میونخ، جولیان ناگلیسمانی راهێنەری یانەی لایپزیگ پاڵێوراون و خەڵاتی باشترین راهێنەریان پێدەدرێت.
وەرزی رابردوو یانەی بایرن میونخ توانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بباتەوە،هەموو یارییەکانی خولەکەی بردەوە کە لە 23ی مانگی ئابی رابردوو یاری کۆتایی ئەنجام دراو توانی 1-0 لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بباتەوە.
لە وەرزی رابردوو ڤان دایکی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا بوو، خەڵاتی باشترین راهێنەریش بە یۆرگن کلۆپی راهێنەری هەمان یانە درا.
🌠 De Bruyne. Lewandowski. Neuer. 🌠
Who’s your 2019/20 UEFA Men’s Player of the Year? 🤔#UEFAawards
— UEFA #SuperCup (@ChampionsLeague) September 23, 2020
🗣️ NOMINEES: 2019/20 UEFA Men’s Coach of the Year
🔹 Jürgen Klopp
🔹 Hansi Flick
🔹 Julian Nagelsmann🗓️ #UEFAawards winners announced at the #UCLdraw, 1 October 🏆
— UEFA #SuperCup (@ChampionsLeague) September 23, 2020
🌠 NOMINEES: 2019/20 UEFA Men’s Player of the Year 🌠
🔹 @DeBruyneKev
🔹 @lewy_official
🔹 @Manuel_Neuer🗓️ #UEFAawards winners announced at the #UCLdraw, 1 October 🏆 pic.twitter.com/AJ6qsY6gFo
— UEFA #SuperCup (@ChampionsLeague) September 23, 2020
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









