چاندنى گهنمهشامى له ههرێم زیادیكردووه و خاوهن كێڵگهكانیش ناڕازى و نیگهرانن

كێڵگهیهكى گهنمهشامى له ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محهمهد
ماوەی چەند ساڵێكە چاندنی بەرهەمی گەنمەشامی لە هەرێمی كوردستان بەگشتی و شاری هەولێر پەرهى سەندووه ساڵانەش لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەم بە ئامانجی بە بازاڕكردنی بەرهەمی ناوخۆ، وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی گەنمەشامی بۆ كاتێكی نادیار قەدەغە دەكات.
محەمەد خەلیل، جوتیارێكی گوندی مولتكەی سەربه ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێرە، ساڵانە نزیكەی 30 دۆنم گەنمەشامی دەچێنێت، لهبارهى كارهكهیهوه بە SNNی راگهیاند: “بەرهەممان باشە، بەڵام گرفتمان لە فرۆشتنی هەیە، چونكە نە بەغدا نە هەرێمی كوردستان بەرهەمەكەمان لێ وەرناگرێت، بۆیە بەناچاری بەنیوەی نرخ بەرهەمەكانمان دەفرۆشین بە بازرگان و جوتیارانی عەرەب، بەڵام خاكی كوردستان بۆ ئەو جۆرە بەرهەمە باشه و ساڵانەش سوودی باش لەو بەرهەمانە دەبینين و هیوادارین وەزارەتی كشتوكاڵ هاوكاریمان بكەن”.
دلێر عەلی، ئەندازیاری كشتوكاڵی لهبارهى زیادبوونى رێژهى بهرههمهێنانى گهنمهشامى و گرنگى ئهو بهرههمهوه دهڵێت: “گەنمەشامی بایەخێكی ئابووری زۆر گرنگی هەیە، لە بەرئەوە بە یەكێك لە بەروبوومە گرنگەكانی بەروبوومی دانەوێڵە دادەنرێت، سەرەتایی مانگی تهمووز باشترین كاتە بۆ رواندنی، باشترین ناوچەش لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ ئەم بەرهەمە دەشتی هەولێرە، چونكه خاكەكەی بۆ ئەم جۆرە بەرهەمە زۆر گونجاوه”.
وتیشی :”گەنمە شامی لەڕووی رووبەری چێنراو و بەرهەمەكەشیەوە دوای گەنم و برنج سێهەمین بەروبوومە لە جیهاندا دەچێنرێت، چونكە ئەگەر بەها خۆراكییەكەی لەگەڵ گەنم بەراورد بكەین رێژەی رۆنی زیاترە، بەڵام رێژەی پڕۆتینی كەمترە، بەشێوەیەكی گشتی بۆ خواردنی مرۆڤ و ئالیكی ئاژەڵ بەكاردێت، هەروەها لە چەندین پیشەسازی گرنگیشدا سوودی لێوەردەگیرێت”.
بەپێی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بەرهەمی گەنمەشامی لە شەش ساڵی رابردوودا گەشەی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە له ههرێم، بەجۆرێك بڕی بەرهەم لە سێ هەزار تۆنەوە بۆ زیاتر لە 25 هەزار تۆن بەرزبووەتەوە، بەڵام بەهۆی گرفتی بەبازاڕكردن لە دوو ساڵی رابردوودا چاندنی بەرهەمەكە لەلایەن جوتیارانەوە كەمێك سست بووە.
لە عێراق 17 كۆمەڵگای وەرگرتن و وشككردنەوەی گەنمەشامی هەیە كە ئەمساڵ هەر تۆنێك گەنمەشامی لە جوتیارانی عێراق بە 430 هەزار دینار زیاتر وەردەگرێت، بەڵام بەبیانووی ئەوەی پارەی پاڵپشتی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمەشامی لە بودجە دراوەتە هەرێمی كوردستان، ئامادەنین بەرهەمی جوتیارانی كورد وەربگرن، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش گەنمەشامییەكەیان لێ ناكڕێتەوە، بۆیە ناچارن بەرهەمەكانیان بەنیوە نرخ بە بازرگان و جوتیارانی عەرەب بفرۆشنەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









