
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر واژووى ته‌واوه‌تى بۆ پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان كۆكرایه‌وه.
عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید، په‌یامنێرى SNN رایگه‌یاند: “به‌یانى ئه‌مڕۆ كۆتا واژوو بۆ پرساندنى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان كۆكراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕانه‌وه كراوه، له ئێستادا 23 واژوو كه رێژه‌ى یاساییه بۆ پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌یه”.
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ زانیارییه‌كه‌ى بۆ SNN پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند :”به‌ڵێ، له ئێستادا 23 واژوو كۆكراونه‌ته‌وه بۆ پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت، هه‌فته‌ى داهاتوو یاداشته‌كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى رێكاره‌كانى پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت و بانگهێشتكردنى بۆ په‌رله‌مان بگرنه‌به‌ر”.
پێشتر عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاندبوو: “واژووى ته‌واوه‌تى كۆكراوه‌ته‌وه بۆ پرساندنى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی هه‌رێم و بانگهێشتكردنى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان”.
له‌باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى واژوو بۆ پرساندنى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایكرد: “22 واژوو كۆكراونه‌ته‌وه بۆ پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت، واته ته‌نیا یه‌ك واژوو ماوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى یاسایی پێویست بۆ پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت و بانگهێشتكردنى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان”.
له ماوه‌ى رابردوودا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له لیسته جیاوازه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى واژوویان بۆ پرساندنى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ستپێكرد، له‌سه‌ر پرسه‌كانى: مووچه، قه‌یرانى دارایی و داهاتى نه‌وتى هه‌رێم.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









