“له ماوه‌ى 15 رۆژدا مه‌سرور بارزانى بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین”

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ له ماوه‌ى 15 رۆژدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت: “رۆژى یه‌كشه‌ممه یاداشتى پرساندنى مه‌سرور بارزانى ده‌ده‌ینه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆتا واژوو بۆ پرساندنى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان كۆكرایه‌وه كه له‌لایه‌ن عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕانه‌وه كرا، ئێستا 23 واژوو كه رێژه‌ى یاساییه بۆ پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاماده‌یه.
لەو بارەیەوە عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان و یەكێك لەوانەی نووسراوی پرساندنەكەی واژووكردووە به SNNى راگه‌یاند: “رۆژى یه‌كشه‌ممه یاداشتى پرساندنى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ده‌ینه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان”.
وتیشى: “به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان پێویسته سه‌رۆكى حكومه‌ت له ماوه‌ى 15 رۆژدا له په‌رله‌مان ئاماده بێت به مه‌به‌ستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارى په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر دۆخى هه‌رێم”.
له ماوه‌ى رابردوودا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له لیسته جیاوازه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى واژوویان بۆ پرساندنى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ستپێكرد، له‌سه‌ر پرسه‌كانى: مووچه، قه‌یرانى دارایی و داهاتى نه‌وتى هه‌رێم.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









