زانكۆ ئەهلییەكان، پشتگیری لە پێشخستنی زانست دەكەن یان بازرگانی و زیادكردنی ڕێژەی بێكاری؟

SNN- بریار محەمەد
لە هەرێمی كوردستان تادێت كردنەوەی زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان زۆرتر دەبن، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆری خوێندكارانی دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەییش لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان وەرناگیرێن، ناچار ڕوو لەو زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییانە دەكەن، ئەمەش نیگەرانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكانی لێكەوتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی كاریگەری لەسەر ئەوان داناوە لە زۆر ڕووەوە.
هەژار سەباح خوێندکاری زانكۆیە لە یەكێک لە زانكۆ ئەهلیەكان لە شاری هەولێر و دەڵێت: زیادبوونی ژمارەی كۆلیژو زانكۆ هاوشانی ئەو گەڕەلاوژەیەیە كە وڵاتی دووچاری هاتووە و هیچ پشتگیری لە خوێندنی باڵا ناكات، بە پێچەوانەوە زیانی هەیە و رێژەی بێكاری زیاد كردووە، چونكە ساڵانە ژمارەیەكی زۆر خوێندکار لەو زانكۆیانە دەردەچن و كاریان دەستناكەوێت.
وتیشی: “كۆلیژە زانكۆییە ئەهلییەكان جگە لەوەی پشتگیری بەرزكردنەوەی ئاستی زانست ناكەن و بێكاریش زیاد دەكەن، ئەوا بەهای زانستیشیان بۆ نزمترین ئاست دابەزاندووە، چونكە ئاستی زانستی ئەو زانكۆیانە زۆر نزمە ئەگەر بە زانكۆ حكومییەكان بەراوردی بكەین”.
شیرین حەسەن خوێندكاری زانكۆیە لە بەشی دەرونناسی لە زانكۆی سەلاحەدین لە بارەی سیستەمی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا حكومی و ئەهلییەكاندا هیچ جیاوازییەكی نییە و لە سەر هەمان پڕۆگرام دەخوێنن، بەڵام بە هۆی ناو نەهاتنەوەی زۆرێك لە خوێندكارانی پۆلی دوانزە، ئەمەش وایكردووە ڕووبكەنە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان، كە ئەمەش بە جۆرێك لە دەستێوەردانی سیاسی دەزانێت.
(SNN) “بۆ وەرگرتنی ڕای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەیوەندی بە وەزارەتەكەوە كرد، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە”.
كێ لە پشتەوەی زۆربوونی زانكۆ ئەهلییەكانە؟ زۆرترین تۆمەت دەخرێتە پاڵ پەرلەمانتار و كەسایەتیی سیاسی و بڕیاربەدەست، تەنانەت حزبە سیاسییەكانیش قسەیان لەسەر دەكرێت كە لە پشتەوەی زانكۆكانن، بۆ بەیدهێنانی مەرامی تایبەتی خۆیان ئەو زانكۆیانە بەكاردەهێنن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









