دەستگیرکردنی قاچاخچیەکی کورد لە بەریتانیا دەنگدانەوەی لێدەکەوێتەوە

SNN
میدیاکانی بەریتانیا، بە گرنگییەوە باس لە دەستگیرکردنی قاچاخچیەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن، کە لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا دەستگیردەکرێت، دوای ئەوەی لە رێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی درۆنەوە چاودێری کراوە.
دەیلی مەیلی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا بڵاویدەکاتەوە، یەکەمجارە لە رێگەی بەکارهێنانی بەڵگەی وێنەیی کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کامێرای چاودێریی گیراون، کەسێک بە تۆمەتی قاچاخچێتی لە نۆکەندی ئینگلیز دەستگیردەکرێت.
لەبارەی ئەو قاچاخچیەوە، میدیا بەریتانیەکە دەڵێت ناوی (رێبوار)ە تەمەنی 36 ساڵە، ئەو وێنانەی کە گیراون بوونەتە بەڵگەی حاشاهەڵنەگر کە کێ ئەو کەشتیەی لێخوڕیوە و کۆچبەرەکانی گواستووەتەوە.
فەرماندەیەکی هێزی دەریایی بەریتانیا بە ناوی دان ئۆماهۆنی، بەکارهێنانی کامێرا و فڕۆکەی چاودێری بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی دەبینێت و دەڵێت: “لە رابردوودا زۆر زەحمەتبوو بۆ ئێمە کە بۆ دادگای بسەلمێنین کە ئەو کەسە کاری قاچاخچێتی ئەنجامداوە”.
وتیشی: تۆمەتبارەکە لە 12ی تەمووز 20کۆچبەری لە فەرەنساوە گواستووەتەوە، کە پێنج کەسیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە و بە وتەی رۆژنامە بەریتانیەکە “خەڵکی عێراق بوون” ئەگەرچی دیارنیە کورد بوون یاخود نا ، فڕۆکە چاودێریەکەش بۆ ماوەی 36 خولەک بە ئاسمانەوە شوێنیان کەوتووە بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەریان.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









