پرۆسەی خوێندن بۆچوونی جیاوازی لەناو مامۆستایانی ڕاپەڕین دروستکردووە

خوێندکارانی پۆلی یەکەم
SNN-محەمەد مستەفا
لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین چەند بۆچوونێکی جیاواز لەبارەی شێواز و کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنی خوێندکارانی قۆناغەکانی سێی سەرەتایی تا 11ی دواناوەندی هەیە کە بڕیارە بەشێوەی ئۆنڵاین و ئەلیکترۆنی بەڕێوەبچێت.
یاسین عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە SNN ی راگەیاند: “ئێمە وەک مامۆستایانی ناڕازی بە هەموو شێوەیەک دژی سیستەمی خوێندنین بە سیستەمی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی، چونکە ئێمە پێمان وایە ئەو سیستەمە بۆ خۆدزینەوەی حکومەتە لە جێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایان، هاوکات ئەو سیستەمە بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان گونجاو نیە و سەرکەوتوو نابێت”.
وتیشی “ئێمە وەک مامۆستایانی ناڕازی چەند داوایەکمان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە کردوە و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکان، بایکۆتی پڕۆسەی خوێندن دەکەین” .
یاسین عەبدوڵا باسی لەوەشکرد: ئێمە وەک مامۆستایان داوامان کردوە هەموو 30 رۆژ جارێک مووچەی تەواوەتیمان پێ بدرێت بە کەمتر لەم داوایە ئێمە ئامادەنین ئەمساڵ دەست بکەین بە پڕۆسەی خوێندن لە خوێندنگاکان .
هاوکات بەڕێوبەری خوێندنگا ئامادەییەکانی سنووری قەزای پشدەریش لە راگەیەندراوێکی جیادا کە وێنەیەکی بۆ SNN نێردراوە داوا دەکەن کە پڕۆسەی خوێندن بۆ رۆژی 10 ی مانگی داهاتوو دوابخرێت کە بڕیارە ڕۆژی 27 ی ئەم مانگە پڕۆسەی خوێندنی قۆناغی 12 ی ئامادەیی دەستپێبکات .
بەڕێوەبەرانی خوێندنگا ئامادەییەکانی قەڵادزێ باس لەوە دەکەن، حکومەت هیچ ئامادەکاریەکی نەکردووە بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە رووی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایان و دابینکردنی پێداویستی خۆپارێزی بۆ خوێندکاران .
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









