
بایرن میونخ
SNN Sport
لە یاری جامی سوپەری ئەوروپای 2020، یانەی بایرن میونخی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە شاری بۆداپێستی هەنگاری رووبەڕووی سڤییای پاڵەوانی خولی یۆرۆلیگ بووەوەو لە ئەنجامدا لە کاتی زیادکراودا توانی یاریەکەی 2-1لێبباتەوەو ببێتە پاڵەوانی جامەکە.
لە گێمی یەکەمی یاریەکە و لە خولەکی 13 ئۆکامپۆس بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ سڤییا کرد، بەڵام لە خولەکی 34 گۆرتێزکا توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و گێمی یەکەم 1-1 تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یاریەکە هەردوو یانە هەوڵی گۆڕینی ئەنجامی یاریەکەیان دەدا،45 خولەکی ئەم گێمە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و 90 خولەک 1-1 تەواو بوو.
دواتر ناوبژیوانی یاریەکە دوو گێمی 15 خولەکی زیادکرد، لە خولەکی 104ی گێمی یەکەم، خافی هێرناندێزی ئیسپانی توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەی بایرن میونخ بکات و ئەنجامەکە بکاتە 2-1.
لە کۆتایدا هیچ گۆڕانکارییەک بە سەر یاریەکە نەهات، بایرن توانی ببێتە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپاو نازناوەکە بباتەوە.
بایرن میونخ توانی یاری ژمارە 23ی لەسەر یەک لە هەموو پاڵەوانێتیەکان بباتەوە، کۆتا 32 یارییە تووشی هیچ دۆڕانێک نەبووە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









