
زیدان
SNN Sport
سبەی شەممە لە هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی ریاڵ بیتس و یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی کرد.
زیدان لە کۆنگرەکە رایگەیاند:” من متمانەم بە یانەکەم هەیە، باشترینە، بەردەوام دەبین لە کارکردن،وەڵامی گاریس بەیڵ نادەمەوە هیوادارم سەرکەوتووبێت، با ببینین بزانین هازارد، ئیسکۆ، ڤازکوێز و ئەسینسیۆ بۆ لیستی یاریزانەکان بانگدەکرێت، بەڵام هێشتا چەندین یاریمان لە پێشە،گواستنەوەی هێرشبەری ژمارە 9، هەموو شتێک ئەگەری رودانی هەیە تا 4ی مانگی داهاتوو، من دڵخۆشم بە یانەکەم لە ئێستادا”.
دواتر وتی:” ئۆدیگارد زۆر باشە، لە چەند شوێنێک دەتوانێت یاری بکات، توانایەکی باشی هەیە، ئامادەین بۆ هەموو یارییەکان،ئەوەش راست نیە دەگوترێت مووچەی یاریزانەکان کەمدەکرێتەوە، ئەوە پەیوەندی بە ناوخۆی یانەکەوە هەیە،بنزیمەو یۆڤیچ دوو هێرشبەرن دەتوانن پێکەوە یاری بکەن، چەندین ئەگەر هەیە بۆ یاریکردن بە شێوەی جیاوازتر،هازاردیش دەمەوێت بە باشی ئامادە بێت بۆ یاریکردن ئینجا بانگدەکرێت”.
لە کۆتایدا لەسەر یانەی ریاڵ بیتس وتی:” بە نسبەت منەوە هیچ شتێک نەگۆڕاوە،دەبێت یارییەکی باش بەرامبەر بەو یانەیە پێشکەش بکەین،راهێنەرێکی بە ئەزموونیان هەیە کە پلیگرینییە،لەگەڵ بیتس بە باشی دەرکەوتووە، یاریزانی باش پەیوەندی پێوەکردوون، با ببینین بزانین ئەمساڵ یانەیەکی باشن، بەڵام ئەوان سەرەتایان بە باشی دەستپێکردووە”.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
11 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
11 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









