بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەڵەبجە: ئەو 4 ملیۆن دۆلارەی سەرۆكی حكومەت باسیدەكات یەك دیناری بۆ ئێمە نەبووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، رایگەیاند، ساڵانە 4 ملیۆن دۆلاریان تەرخانكردووە بۆ بەڕێوەبردنی سێ بانكی خوێن لەهەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات لەو پارەیە یەك دیناری بۆ هەڵەبجە نەبووە.
ناسیح عەبدولڕەحیم، بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: بەهۆی كەمتەرخەمی وەزیری دارایی و ستافەكەی ئیشوكاری بانكی خوێنی هەڵەبجە وەك پێویست بەڕێوە ناچێت، ئەوەش بەهۆی نەبوونی ئامێری تایبەت بە جیاكردنەوەی پلازمای خوێن و كۆمەڵێك پێداویستی دیكە، لە كاتێكدا ماوەی ساڵێكە بە نووسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی تەندروستی كردووە و هاوكات وەزارەتی تەندوستی بە نووسراوێكی دیكە داواكارییەكەی ئێمەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە بە دابینكردنی بڕی 342 ملیۆن و 392 هەزار دینار بۆ كڕینی ئامێر وپێداویستی پزیشكی بۆ سەنتەری بانكی خوێنی هەڵەبجە، بەڵام تا ئێستا وەزیری دارایی وەڵامی داواكاریی و نووسراوەكانی نەداوینەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕی چوار ملیۆن دۆلارەی كە سەرۆكی حكومەت باسی لێوەدەكات بۆ سێ بانكی خوێنی خەرجكردووە لەمساڵدا یەك دیناری بۆ بانكی خوێنی هەڵەبجە خەرجنەكراوە، بۆیە جێگای پرسیارە لە ساڵێكدا چوار ملیۆن دۆلار بۆ سێ بانكی خوێن خەرجبكرێت، بەڵام ساڵێكە وەڵامی نوسراوێكمان نەدراوەتەوە كە داوای دابینكردنی ئامێری پێویستمانكردووە بۆ بانكی خوێنی پارێزگای هەڵەبجە هەر بەهۆیەشەوە نەخۆشەكانمان بۆ بەخشینی پلازما ڕوو لە بانكی خوێنی سلێمانی دەكەن.
بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ئەو 500 ملیاردینارەی كە لەم دواییە بڕیاری لێدرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە خەرجبكرێت، تەنها بڕی 120 ملیۆن دیناری بۆ بانكی خوێن خەرجدەكرێت تائێستا ئەو بڕەپارەیەشمان بەدەست نەگەیشتووە.
وتەكانی بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە دوێنێ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە تویتێكدا ئاماژەی بە خەرجكردنی بڕی چوار ملیۆن دۆلار دابوو بۆ سێ بانكی خوێن لە شارەكانی كوردستان بە بێ ئەوەی ناوی بانكەكانی خوێن بهێنێت.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









