گەندەڵی لە خزمەتکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقدا بەردەوامیی هەیە

فڕۆکە کۆرییەکان بە ئاڵای عێراقەوە
SNN
پەرلەمانتارێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری هۆشداریی دەدات لە کارەساتێک کە دووچاری 24 فڕۆکەی کۆری دەبێت گەر هەرچی زووە حکومەت بودجەی چاککردنەوەیان بۆ تەرخان نەکات.
مانگی ئایاری 2019 فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند، چوار فڕۆکەی جەنگی دیکەی جۆری “تی50″ـی کۆری گەیشتوونەتە عێراق ئەویش بەپێی گرێبەستێک حکومەتی عێراق لە ساڵی 2013 لەگەڵ کۆریای باشوور ئیمزای کردووە بۆ کڕینی 24 فڕۆکەی جۆری T50 بە 100 ملیۆن دۆلار.
مەهدی تەقی پەرلەمانتاری عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند “لەکاتی میوانداریکردنی جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراقدا بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو 24 فڕۆکەیە هیچ خزمەتگوزارییەکیان بۆ دابین نەکراوە لەڕووی چاککردنەوەوە”.
وتیشی: “بەردەوامیدان بەو فڕۆکانە کە لەکار نەکەون، پێویستی بە بڕی 2 ملیۆن دۆلار هەیە تا لە پەککەوتن رزگار بکرێن”.
لە ساڵانی 2017 و 2018 عێراق دووەم و سێیەم کاروانی فڕۆکەکانی جۆری T50ی پێگەیشت کە لە 12 فڕۆکە پێکهاتبوون و پێشتریش کاروانی یەکەمی ئەو فڕۆکانە کە لە شەش فڕۆکە پێکهاتبوو گەیشتنە عێراق و لەئێستادا 24 فڕۆکە لەو جۆرە لەعێراقدان.
پێشتریش بەهۆی گەندەڵییەوە فڕۆکە (ئێف 16)ەکانی عێراق پاش کشانەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بنکەی ئاسمانیی بەلەد، دووچاری بێ خزمەتیی بوونەوە و تا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە بۆ نەنراوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









