
فوئاد حسێن و جەواد زەریف
SNN
بەسەردانێکی دوو رۆژە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی بڵاویکردۆتەوە “وەزیری دەرەوەی عێراق چاوی بە گەورە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەکەوێت لەناویاندا جەواد زەریف-ی هاوتا ئێرانییەکەی”.
هۆکارێکی تری سەردانەکەی فوئاد حسێن بۆ ئێران گفتۆگۆکردنە لەسەر ئەو رێککەوتنانەی پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئیمزای کردوون لەکاتی سەردانەکەی بۆ تاران.
رۆژی یەکشەممە 19ی تەمموزی رابردوو محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەوەی ئێران سەردانی بەغدای کرد و چاوی بە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کەوت، ئەم سەردانەی فوئاد حسێن-یش وەڵامدانەوەی ئەو سەردانەی هاوتا ئێرانییەکەیەتی.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









