تەرمی هونەرمەند عەتا چاوشین دەردەهێنرێت و لە گۆڕستانێكی دیكە بەخاک دەسپێردرێت

هونەرمەند عەتا چاوشین
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای مانەوەی بۆماوەی دوو مانگ تەرمی هونەرمەندی كۆچكردوو (عەتا چاوشین) لە گۆڕستانی تایبەت بە كۆچكردووانی كۆرۆنا، لەسەر داوای خێزانەكەی و بە ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەكان تەرمی ئەو هونەرمەندە دەرهێندرایەوە و لە گۆرستانی سەیوان لە شاری سلێمانی دووبارە بەخاك سپێردراوەتەوە.
فەرهاد غەفور، هاوڕێی نزیكی هونەرمەندی كۆچكردوو عەتا چاوشین تایبەت بە SNNی ڕاگەیاند: دوای دروستكردنی پەیكەرێك بۆ هونەرمەندی كۆچكردوو عەتا چاوشین، لەسەر داوای كەسوكار و خیزانەكەی و بە گرتنەبەری چەند ڕیوشوێنێكی ئیداری و تەندروستی و بە ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەكان، توانیمان تەرمی هونەرمەند (عەتا چاوشین) لە گۆڕستانی تایبەت بە مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی دەربهێنینەوە و دووبارە لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی بەخاكی بسپێرینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی تەرمی هونەرمەند ( عەتا چاوشین ) لە كیسی تایبەتدا هەڵگیراوە و هاوكات بە وتەی پزیشكانی پسپۆڕیش دوای ماوەیەك ڤایرۆسی كۆرۆنا توانای مانەوەی نامێنێت لەیەك شوێندا، بۆیە ماوەی دوو مانگ تێپەڕیبوو بەسەر ناشتنی ئەو هونەرمەندەدا و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی ئەو كارەمان كردووە.
ئەو هاوڕێیەی هونەرمەند عەتا چاوشین جەختی لەوەشكردەوە، هەر كەسێكی دیكەش بیەوێت تەرمی ئازیزانیان وەربگرنەوە و لە گۆڕستانێكی دیكە دووبارە بینێژنەوە دەتوانن مامەڵەی بۆ بكەن بۆ دەرهێنانەوە بەڵام زیاتر ڕێگە بەو كەسانە دەدرێت كە تەرمەكان دەبەنە گۆڕستانەكانی دەرەوەی سلێمانی چونكە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی بەرەو پڕبوونی تەواوەتی دەچێت.
هونەرمەند عەتا ئەمین زۆراب، ناسراو بە عەتا چاوشین لە ساڵی 1959 لە شاری سلێمانی لەدایك بووە، دوای زیاد لە 40 ساڵ خزمەتكردن بە هونەری كوردی لە بەرواری 22/6/2020 بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









